مەگەکە و دەفەگە: غوربەتلی ئەرسۆز بووە دەنگی بەرخۆدانی ژن و ویژدانی ڕاگەیاندنی ئازاد
کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا "مەکەگە" و کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فورات "دەفەگە" بەبۆنەی ساڵیادی ٢٨ـەمین ساڵەی شەهیدبوونی غوربەتەلی ئەرسۆز ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا "مەکەگە" و کۆمەڵەی ڕۆژنامەواننی دیجلە فورات "دەفەگە" بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ڕۆژنامەوان غوربەتەلی ئەرسۆز، کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لە باشووری کوردستان شەهیدبوو، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە پێنووسی غوربەتەلی ئەرسۆزەوە بەرەو ئازادی: ڕۆژنامەوانیی ژنان بە میراتی ئەو دەگەشێتەوە. غوربەتەلی ئەرسۆز پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیی ژنان و ڕاگەیاندنی ئازادبوو، غوربەتەلی بە پێنووسەکەی، ئەو دایوارانەی بێدەنگیی شکاند، کە لەلایەن میدیا پیاوسالارەکانەوە سەپێنراون، قوربانیی گەورەی دا، بۆئەوەی دەنگی ژنان، هەژاران، گەلی کورد و هەموو بندەستان بگەیەنێت.
ئەمڕۆ وەکو کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا، ئەرکی سەرەکیمان ئەوەیە، کە میراتی غوربەتەلی بە زیندوویی بهێڵینەوە و ڕێیە کراوەکەی ئەو فراوان بکەین.
دەفەگەش لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاندووە: ٢٨ ساڵ لەمەوبەر لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ ڕۆژنامەوان غوربەتەلی ئەرسۆز گیانی لەدەستدا. ٢٨ ساڵە بەو فکر و پێنووسەی دوای خۆی جێی هێشتووە، لەناوماندایە. بە ڕێز، پێزانین و خۆشەویستییەوە پێشنگی ژنی ڕاگەیاندنی ئازاد، غوربەتەلی ئەرسۆز بەبیردەهێنینەوە. غوربەتەلی ئەرسۆز یەکەم ژنە کە دژی تێڕوانینی پیاوسالارانە لەناو ناوەندی ڕاگەیاندنەکان لە تورکیا و کوردستان تێکۆشاوە. لە هەمان کاتدا لەدژی ئەو تێڕوانینە پیاوسالارانە، کە لە بواری میدیاییدا جێیان گرتووە، شەڕی کردووە." باس لەوەش کراوە، کە غوربەتەلی ئەرسۆز لە تورکیا و کوردستان بووەتە یەکەمین بەڕێوبەری گشتیی ڕاگەیاندن و بەم کارەی ناوی خۆی خستە مێژووەوە. دوای ئەوە لە کوردستان و تورکیا دەیان ژن بە قسە، ئەرک، پێنووس و ڕوحیان لە بواری میدیاییدا جێی خۆیان کردەوە.
دەفەگە باسی لەوەش کردووە، کە ڕۆژنامەوانانی ژنی کورد لە تورکیا دیسانەوە هەنگاوێکی مێژووییان نا. بۆ یەکەم جار، ئەمساڵ بۆ بیرهێنانەوەی غوربەتەلی ئەرسۆز یەکەم خەڵاتی ڕۆژنامەگەریی ژن دەبەخشن. لە تورکیا و کوردستان یەکەم جارە کە شەوێک ڕێکدەخرێت، کە تایبەتە بە ڕۆژنامەوانانی ژن.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی دەفەگەدا هاتووە: غوربەتەلی ئەرسۆز بە هەوڵدان و تێکۆشان، ڕێگەخۆشکەربوو بۆ ڕۆژنامەوانانی ژن. بووە دەنگی ژنان. ژنان بۆ هێنانەدیی خەیاڵەکانی غوربەتەلی ئەرسۆز، زیاتر ڕۆژنامەوانیی ژن بەرەوپێش دەبەن. بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەبنە دەنگی هەموو ژنانی جیهان. لە ئاست بیرهێنانەوە و تێکۆشانی غوربەتەلیدا بە ڕێز و پێزانینەوە بەژنی خۆمان دەچەمێنینەوە. دڵی غوربەتەلی ئەرسۆز کە بۆ ئازادی و حەقیقەت لێیدا، تێکۆشانمان بۆ ڕاگەیاندنی ئازاد زیاتر دەنەخشێنێت.