شیرین عەبدوڵا پڕوپاگەندەی پاشگەزبوونەوەی لە هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە
شیرین عەبدوڵا پڕوپاگەندەی پاشگەزبوونەوەی لە هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە.
شیرین عەبدوڵا، کاندیدی سەربەخۆ لە ژمارە ٣٣ لە بازنەی یەکی کەرکوک، ئەو بانگەشانە ڕەت دەکاتەوە، کە باس لە کشانەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات.
ناوەندی هەواڵ
شیرین عەبدوڵا، کاندیدی ژمارە ٣٣ لە بازنەی یەکی کەرکوک، لە گرتەڤیدیۆییەکدا دەڵێت: "ئەمڕۆ پڕوپاگەندەیەک بڵاوبووەتەوە، گوایە من پاشەکشەم کردوە لە هەڵبژاردن، ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە هیوادارم باوەڕ بەو پڕوپاگەندانە نەکەن".
شیرین عەبدوڵا، ئەو بانگەشانە بە نیشانەی سەرکەوتنی خۆی ناودەبات و داواش لە هاوڵاتیان دەکات، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و کاندیدێک هەڵبژێرن، کە شایستەی ئەو جێگایە بێت.
ت.پ