نیوەی هەژارانی جیهان لە ٥ وڵاتی جیهاندا چڕ دەبنەوە
وڵاتانی باشووری ئاسیا و سەحراکانی ئەفریقا، ئەو دوو هەرێمە پێکەوە ٨٥٪ کە دەکاتە ٦٢٩ ملیۆن، هەژارانی جیهان پێکدەهێنن ، بۆیە بەردەوام بەرەو ئامانجێکی جیهانی بۆ کەمکردنەوەی هەژاریی هەوڵدەدرێت.

وڵاتانی باشووری ئاسیا و سەحراکانی ئەفریقا، ئەو دوو هەرێمە پێکەوە ٨٥٪ کە دەکاتە ٦٢٩ ملیۆن، هەژارانی جیهان پێکدەهێنن ، بۆیە بەردەوام بەرەو ئامانجێکی جیهانی بۆ کەمکردنەوەی هەژاریی هەوڵدەدرێت.
بێریڤان کەمال
لە کۆی ٧٣٦ ملیۆن هەژار لە جیهاندا کە لە ساڵی ٢٠١٥ بوونیان هەبوو، ٣٦٨ ملیۆنیان تەنها لە ٥ وڵاتدا ژیاون، کە بریتین لە: هیندستان، نایجیریا، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئەسیوپیا و بەنگلادیش.
وڵاتانی باشووری ئاسیا و سەحراکانی ئەفریقا، ئەو دوو هەرێمەن کە ٨٥٪ کە دەکاتە ٦٢٩ ملیۆنی هەژارانی جیهانیان تێدایە، بۆیە بۆ بەرەوپێشچوونی بەردەوام و بەرچاو بەرەو ئامانجی جیهانی کەمکردنەوەی هەژاریی، کەمکردنەوەی ڕێژەی ئەو کەسانەی بژێوی ژیانی ڕۆژێکیان کەمترە لە ١.٩ دۆلار بۆ کەمتر لە ٣٪ تا ساڵی ٢٠٣٠، کەمبوونەوەی زۆری هەژاری لەم پێنج وڵاتە هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت.
هەروەک لەڕاپۆرتی هەژاری و خۆشگوزەرانی هاوبەشی ساڵی ٢٠١٨ جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پێویستە لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری جیهانی بۆ خوار ٣٪ تێبکۆشین، بۆ ئەوەی هەموو وڵاتان و هەموو خەڵک لەقازانجی پێشکەوتنی ئابووریدا هاوبەشی بکەن.