٤١ پێشێلكاری بەرامبەر بە ٣٦ ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە

لە ماوەی سێ مانگداو بە درێژایی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان پێشێلکاری جۆراو جۆر بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دراوە، بەپێی ئاماری سەنتەری میترۆ ٣٦ ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

لە ماوەی سێ مانگداو بە درێژایی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان پێشێلکاری جۆراو جۆر بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دراوە، بەپێی ئاماری سەنتەری میترۆ  ٣٦ ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٨ی تشرینی یەکەم، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، "لە سێ مانگی بانگەشەی هەڵبژادن و دەنگدانی تایبەتدا ٤١ پێشێلكاری بەرامبەر بە ٣٦ ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، کەمترین پێشێلکاری بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە بووە".

سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەشداوە، میدیاکاران لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا لە ٨ی تەمموز بۆ ٨ی تشرینی یەكەم، ڕوماڵی زۆرترین بابەتی پەیوەستدار بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیان کردووە.

 

لە ڕاپۆرته‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی ڕۆژنامه‌نووساندا هاتووە:

ڕووداوەكانی دەرەوەی بانگەشەو دەنگدانی تایبەت لە ماوەی هەڵمەتی بانگەشەدا:

"٣٠" پێشێلكاری، بیریتی بوو لە:

"١" حاڵەتی تەقەلێكردن

 "٨" حاڵەتی هێرش و سوكایەتی

 "٣" حاڵەتی زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی

"٤" حاڵەتی دەستبەسەركردن بە بێ بڕیاری دادگا

 "١٢" حاڵەتی رێگریكردن لە روماڵ

"٢"حاڵەتی پركردنەوەی بەڵێنامە بە رۆژنامەنوس

 

لە كاتی بانگەشەدا "٢" پێشێلكاری تۆمار كراوە، بریتی بوو لە:

 "٢" حاڵەتی هەڕەشە لێكردن

 

لەكاتی دەنگدانی تایبەتدا "٩"  پێشێلكاری، بریتی بوو لە:

"٢" حاڵەتی هەڕەشە لێكردن

 "٧" حاڵەتی ڕێگریكردن لە ڕوماڵ

 

سەنتەری میترۆ ڕاشیگەیاندووە، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ناوەند و ڕێكخراوەكانی داكۆكیكار لە ئازادی ڕۆژنامەگەری جەخت لەوە دەكەنەوە كە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن یەكێكی ترە لە ئەركە گرنگەكانی میدیا لە سیستمی دیموكراسیدا، میدیای ئازادو فرە ڕەنگ فاكتەری گرنگی چەسپاندنی شەفافییەت و لێپرسینەوە و كۆڵەكەی "حوكمداری باش"ە، كە تیایدا مافەكانی مرۆڤ بە پڕۆسەی گەشەسەندن گرێدەدات، لەم سۆنگەیەوە هۆكارەكانی ڕاگەیاندن بینراو، بیستروا، نوسراو، ئەلیكترۆنی، میدیای نوێ بە گشتی، رۆڵی گرنگیان لە پرۆسەی دیموكراسیدا هەیە، "بە بێ میدیا و ئازادی كاركردنیان ناتوانین باس لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكەین".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، رێزگرتن لە میدیاكاران و زەمینە خۆشكردن بۆ كارەكانیان هانی بەشداری گشتی دەكات لە پڕۆسەی بەشداری لە بڕیاردان، میدیاكان لەم هەڵبژاردنەدا روماڵی درێژترین پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنیان كرد و چاودێریكردنی میدیا بۆ ئەم پڕۆسەیە، رۆڵبینینی میدیاكان فاكتەرێكی گرنگی پێدانی زانیاری و گفتگۆی كراوەی نێوان كاندەیدەكان بوو، تا دەنگدەر بە زایانیاری تەواوە بچێتە سەر سندوقی دەنگدان و ئازادانە دەنگی خۆی بدات.

 

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "سەنتەری میترۆ لە ٨ی تەمموز بۆ ٨ی تشرینی یەكەم، ئەم سكاڵایەی لە پەیامنێرانی دەزگاكانی راگەیاندن پێگەیشتووە، كاتژمێر ٤:٣٠ی ئێوارەی رۆژی هەینی، ٨ی تشرینی یەكەم، لە كاتی بەرێوەچوونی دەنگدانی تایبەت لە بنكەی غەفور ژاژڵەیی، رێگری لە تیمی راگەیاندنی پۆڵەتیك پریس  دونیا مەجید و ئاودێر بەكر

 كرا، پەخشی راستەوخۆ بكەن".