گلۆریا کە ٢٠١٧ لە مالی ڕفێندرا، ئازاد کرا
گلۆریا سیسیلیا کە چوار ساڵ پێش ئێستا لە مالی لەلایەن ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە ڕفێندرا ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ
گلۆریا سیسیلیا نارڤایز لە ساڵی ٢٠١٧ لە کاتی کارکردنی وەک ئەرکدار لە کۆتیالا، نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی باماکۆی پایتەخت بە بارمتەگیراوە.
سەرۆکایەتی مالی لە ڕۆژی شەممەدا چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە کۆبوونەوەی نونی فرانسیسکان لەگەڵ سەرۆکی کاتی ئەسیمی گۆیتا نیشان دا کە جلی زەردی لەبەر کردووە و سەرپۆشی لەسەرە بەڵام دیار نییە کە ئایا باجێک دراوە بۆ پاراستنی ئازادکردنی یاخود نا.
لە راگەیەندراوێکدا کە نوسینگەی سەرۆک کۆمار بڵاویکردۆتەوە، تێیدا هاتووە، کە ئازادکردنی دوای زیاتر لە چوار ساڵ "هەوڵی تێکەڵی چەندین دەزگای هەواڵگری"ە، هەروەها ستایشی "ئازایەتی و چاونەترسی" ی خوشکە گلۆریای کرد.
ئارچبیشۆپ زێربۆ بە ئاژانسی هەواڵی ئیف پی وتوە کە گلۆریا سیسیلیا ئێستا گەشتی ڕۆما دەکات.