نێرگس محەمەدی بەهۆی کێشەی سەختی دڵەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، کە ماوەی چەند مانگێکە دەستگیرکراوە، بە هۆی نەخۆشی دڵەوە بردرایە نەخۆشخانە ئاماژە بەوەکراوە کە نێرگس محەمەدی ماوەی چەند هەفتەیەکە لە زیندانی تاکەکەسیدایە. ناوەندی هەواڵ
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، کە ماوەی چەند مانگێکە دەستگیرکراوە، بە هۆی نەخۆشی دڵەوە بردرایە نەخۆشخانە ئاماژە بەوەکراوە کە نێرگس محەمەدی ماوەی چەند هەفتەیەکە لە زیندانی تاکەکەسیدایە.
ناوەندی هەواڵ
تەقی ڕەحمانی هاوژینی نێرگس محەمەدی لە ئەکاونتی تویتەری خۆی ئاماژەی بەوەکردوە کە چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێران و وتەبێژی ناوەندی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ نێرگس محەمەدی بەهۆی کێشەی دڵەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
هاوژینی نێرگس محەمەدی وتویەتی: "ڕۆژی چوارشەممە نێرگس تووشی گرفتێکی سەختی دڵ و هەناسە بوو و ڕۆژی پێنج شەممە دوو جار گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە ئەنجامی دەستنیشانکردنی نینۆکەکانیش دەرکەوتووە کە ٧٥٪ی دەمارەکانی گیراون".
چەند هەفتەیەکە لە زیندانی تاکەکەسیدایە
ئاماژە بەوەکراوە کە نێرگس محەمەدی لە ١٦ی تشرینی دووەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کەرەج دەستگیرکرا و لەم چەند هەفتەیەی دوایدا بە خانەی تاکە کەسی لە عەنبەرەوە بۆ زیندانی قەرچک وارمین گوازراوەتەوە،