مەغریب، تاوانبارێکی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت سزادرا

کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە دادگای مەغریب بەڕێوەچوو، تاوانبارەکە سزادرا.

کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە دادگای مەغریب بەڕێوەچوو، تاوانبارەکە سزادرا.

مەغریب

 

دوێنێ دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە دادگای باڵای تاوانەکانی مەغریب لە شاری کلمیم بەڕێوەچوو، تاوانبارەکە بە دوو ساڵ زیندانی سزا درا.

 

ڕووداوی دەستدرێژییە بەر لە دوو مانگ لە شاری شاری رەباتی وڵاتی مەغریب ڕوویدا، کە تاوانبارێک هێرشی دەستدرێژی کردبووە سەر منداڵێکی ١٣ ساڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

 

لە ساڵی ٢٠١٤دا دەسەڵاتی یاسادانانی مەغریب مادەی کۆتایی بڕگەی ٤٧٥ی یاسای سزادانیان پوچەڵکردەوە کە باس لەوە دەکات دەستدرێژیکار هاوسەرگیری لەگەڵ قوربانیدا بکات، کرایە بە هەر شێوەیەک بێت تاوانبار سزا دەدرێت.

 

ت.پ