هەوڵ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ژنانی تونس دەدرێت
کۆمەڵەی 'بوسەینا' دەرگاکانی خۆی بەڕووی هەموو ئەو ژنانەدا دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی سەختی ئابووری و توندوتیژی دەبنەوە، بوسەینا عیساوی، سەرۆکی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، بە بەهێزکردنی پەیوەندی لەناو ژناندا، چارەسەری کێشەکانی ژنان مسۆگەر دەکات.
زوهور مەشریقی
تونس – بەهێزکردنی پەیوەندییەکان گرنگترین ڕێگایە بۆ ئەوەی دەنگی ژنان ببیسترێت، ئەمەش بە تایبەتی بۆ میدیای ژنان ڕاستە، کۆمەڵەی ژنان بە ناوی 'بوسەینا' یەکێکە لەو تۆڕانە، کۆمەڵەکە لە ساڵی ٢٠١٨ کرایەوە، زیاتر ئەو ژنانە دەگرێتەوە کە بوونەتە قوربانی، سەرۆکی کۆمەڵەکە، بوسەینا عیساوی سەبارەت بە ئامانجەکانی کردنەوەی کۆمەڵەی 'بوسەینا' وتی: ئەم کۆمەڵەیە وەک ناوەندێک پێشوازی لە ژنان دەکات و خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکات، هەروەها لەڕێگەی گوێگرتن لە کێشەکانیان و دابینکردنی دیدگا و۷ یارمەتیدانیان لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە هاوکاریان دەبێت.
"دەبێت فشاری یاسایی بکرێت"
بوسەینا عیساوی باسی لە دۆخی ژنان لە تونس کرد و وتی: کۆمەڵەکە هەموو ئەو ژنانە دەگرێتەوە کە قوربانی کۆمەڵگان، ئەو گروپە کار لەسەر ئەوە دەکات کە ڕێگری لە زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی بکات، ڕێژەی توندوتیژی و کوشتنی ژنان لە نێو ژنانی تونسدا زیادی کردووە، ئەم توندوتیژییە نابێت تەنها لە ڕووبەڕووبوونەوەدا سنووردار بێت، بەڵکو پێویستە فشار بکرێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا، بە تایبەتی یاسای ٥٨ سەبارەت بە پاراستنی ژنان لە توندوتیژی، ئەم یاسایە لە ساڵی ٢٠١٧ دەرچووە، ئەم یاسایە دەرئەنجامی خەباتی ژنانە کە ساڵانێکە بەردەوامە و بووەتە دەستکەوتێک بۆ ژنانی تونس، لە هەمان کاتدا دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیش ڕێگە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی دەدات.
'بەهێزکردنی تۆڕەکان کۆتایی بە توندوتیژیی دەهێنێت'
بوسەینا عیساوی سەرنجی بۆ دۆخی ئەو ژنانە ڕاکێشا کە ڕوو لە کۆمەڵەکە دەکەن و ئەم زانیاریانەی پێشکەش کرد: زۆربەی ژنان هێشتا نەیانزانیبوو کە یاسایەک هەیە کە مافەکانیان بپارێزێت، بۆیە لە بەرامبەر توندوتیژیدا دەژین و بۆ مافەکانیان خەبات ناکەن، پەیوەندی کردن لەناو کۆمەڵگەی مەدەنی و حکومەتدا زۆر گرنگە و دەبێت بەهێزتر بکرێت، بۆ ئەوەی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کۆتایی بە هەموو جۆرە توندوتیژییەک بهێنین دژی ژنان، پێویستە دەستمان بگاتە هەموو ژنانی کۆمەڵگە و ئەو یاسایانەیان پێ ئاشنا بکەین کە ژنان دەپارێزن.
'کێشەکانی ژنان لە ڕێگەی ڕۆژنامەگەرییەوە بەڵگەدار دەکرێن'
بوسەینا عیساوی جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆڵی سەرەکی لە بەڵگەنامەکردنی ئازارەکانی ژنان میدیایە، و لە کۆتایی قسەکانیدا بەم هۆشدارییانە وتی: میدیا دەبێت کار لەسەر بەهێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکان بکات، هەروەها دەنگی ئازارەکانی ژنان لە تونس و ناوچە کێشەدارەکان دەتوانرێت لەڕێگەی میدیاوە، بە کامێرا و قەڵەمەکەیان سەرنجی خەڵک کێشەکانی ژنان ڕابکێشن و چارەسەری بکە، لەبەرئەوەی ڕاگەیاندن ئیستە دەسەڵاتی چوارەمە و ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە ئاگادارکردنەوە و هۆشیارکردنەوەی ژنان، دەتوانێت بە گەیاندنی دەنگیان بۆ جیهان یارمەتیان بدات.
'سەرەڕای ئاستەنگەکان دەنگی ژنان دەبیسترێت'
زینە بەکری، ڕۆژنامەنوووس ڕایگەیاند کە بەهۆی دەسەڵاتەوە ناتوانن ئەرکەکانیان بەتەواوی جێبەجێ بکەن و وتیشی: ئاستەنگ کردنی زانیاری لەلایەن دەسەڵاتەوە بەربەستێکە بۆ ڕۆژنامەنووسانی تونس و ناتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن، ڕۆڵی سەرەکی و دەکەوێتە سەر شانی ڕاگەیاندن، بۆ زیادکردنی هۆشیاری ژنان لە کێشەکانیان و مەترسییەکانی توندوتیژی، راگەیاندن لەبەردەم ئاستەنگی زۆردایە لە دەستگەیشتن بە زانیاری، بۆیە پێویستە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەرفەت بۆ میدیاکان بکەنەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی کارەکانیان ئەنجام بدەن، سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوومان دەبنەوە، ئێمە ڕۆڵی خۆمان لە گەیاندنی دەنگی کۆمەڵگە بۆ جیهان جێبەجێ دەکەین و کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی هاودەنگی و پەیوەندییەکان کە خزمەت بە ژنان دەکەن.