مەلالە یوسفزای: تاڵیبان ژن بە مرۆڤ نازانێت
مەلالە یوسفزای خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ وتی: لە ئەفغانستان داهاتووی منداڵە کچەکان بە تەواوی زەوت دەکرێت و داوای هاودەنگی لەگەڵ ژنان دەکەم.
ناوەندی هەواڵ
کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناوی "پەروەردەی کچان لە وڵاتانی موسڵمان" لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەچوو، کە لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و فیدراسیۆنی جیهانی موسڵمانان و پاکستانەوە ڕێکخرابوو، سەرکردە سیاسییەکان و ئەکادیمییەکانی سەرتاسەری جیهانی موسڵمانانی کۆکردەوە بۆ داکۆکیکردن لە خوێندنی کچان.
"هیچ شتێکی ئیسلامی لە سیاسەتەکانی تاڵیباندا نییە"
مەلالە یوسفزای خاوەن خەڵاتی نۆبڵ لە کۆنفرانسەکەدا قسەی کرد و وتی: بە سادەیی بڵێین تاڵیبان لە ئەفغانستان ژن بە مرۆڤ نازانێت، لە سیاسەتەکانی ڕژێمی تاڵیباندا "هیچ شتێکی ئیسلامی" نییە، تاڵیبان ئەو ژن و منداڵانە دەگرن و سزایان دەدەن کە یاساکانیان پێشێل دەکەن.
مەلالە یوسفزای ڕایگەیاند کە لە ئەفغانستان خوێندنی کچان لە دوای پۆلی شەشەم بە تەواوی قەدەغە کراوە و وتی: داهاتووی کچان لە ئەفغانستان بە تەواوی زەوت کراوە، وەک سەرکردە موسڵمانەکان ئێستا کاتی ئەوەیە دەنگمان بەرز بکەینەوە و دەسەڵاتمان بەکاربهێنین.