پێشێلکارییەکانی حوسییەکان: لانیکەم ٤٠٠ هاوڵاتی مەدەنی بە بارمتە گیران و ١١ ماڵیش تاڵان کران
نورە جروی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ئیدانەی کردەوەکانی حوسییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی کرد و وتی: بەگوێرەی شایەتحاڵانی هەندێک گوند، حوسییەکان هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی دەیان هاوڵاتی مەدەنی دەستپێکردووە، هەروەها ماڵی هاوڵاتیانیان تەقاندۆتەوە
یەمەن
شەڕی ناوخۆ لە یەمەن لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە، سەدان ژن لە کاتی شەڕدا ڕفێنراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر و ماڵەکانیان لە بەر چاویاندا سووتێنراون و تا ئێستاش بەشێکی زۆریان بێسەروشوێنن، حوسییەکان بە کارە پیسەکانی ڕۆژانە دەبێتە مانشێتی ڕۆژنامەکان، چالاکوانانی مافی مرۆڤ داوا لە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەن ئەم کارە چەوتانە ڕابگرن، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە.
"کردەوەکە ئازار و مەینەتی خەڵک خراپتر دەکات"
یەکێک لەو چالاکوانانەی کە ئەو بانگەوازە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەکات، چالاکوانی یاسایی و سەرۆکی یەکێتی ژنانی یەمەن، نورە جەروییە، کە ئیدانەی کردەوەکانی حوسییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی کرد و وتی: بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەم کە حوسییەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت ژنان و منداڵان ئەنجامی دەدەن، ئێمە ناتوانین ئەم هێرشانە قبوڵ بکەین. ئەم کردەوانە لە ناوچەی قیفە و ڕێدا سەر بە پارێزگای بەیدە لە زیادبووندایە. پێویستە هەوڵ بدەین ئازار و مەینەتی و دەنگی چەوساندنەوەی گەلی یەمەن بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگەیەنین، ئەم دۆسیەیە ئەرکێکی نیشتمانییە.
بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە چالاکیی ناڕەزایەتی
نورە جەروی داوای لە هاوڵاتیانی یەمەن کرد لە هەر شوێنێکن، هەڵوێستی خۆیان لە دژی ئەم تاوان و کردەوانە نیشان بدەن و وتی: داوا لە هەموو هاوڵاتیانی یەمەن لە دەوڵەت-نەتەوەییەکان دەکەین بەشداری ناڕەزایەتییەکان بکەن بەرامبەر بەم تاوان و کردەوانە، ئەم چالاکییە ئەمڕۆ لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، ئامانج لەم کارە دروستکردنی فشارە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەو کارانە بوەستێنن.
زیاتر لە ٤٠٠ کەسیان بە بارمتە گرتووە و خەریکی وێرانکاری و دزین
نورە جەروی ڕایگەیاند، بەپێی سەرچاوەکانی پارێزگای بەیدە، حوسییەکان لە ڕێگەی ئەو هەڵمەتەی دەستیان پێکردووە هاوڵاتیان دەسبەسەر دەکەن و وتی: بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە لە پارێزگای بەیدە، حوسییەکان هەڵمەتێکیان بۆ دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی خەڵک دەستپێکردووە، حوسییەکان زیاتر لە ٤۰۰ هاوڵاتی مەدەنییان بە بارمتە گرتووە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، ٣٦٠ کەسیان گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ئیدارەی ئەمنی شاری ڕێدای لە ناوچەی ئەل کەمبە. لە هەمان کاتدا ٦٠ کەس بۆ زیندانی ناوەندی شاری ڕێدا گوازرانەوە. حوسییەکان سێ ماڵی مەدەنییان تەقاندووەتەوە، هەر لەو ڕۆژەدا پێنج خانووی دیکە سووتێنران و شەش خانووی دیکەش بۆردوومان کران، زیاتر لە ١١ خانوو لە گوندەکە وێران کراون و دزی لەو خانووانە ڕوویداوە.