هەدەپە و یاساناسان لەبارەی دۆخی زیندانیانی ژن کۆبوونەوە
ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لەبارەی دۆخی زیندانیانی ژن لەگەڵ دەزگاکانی ژنان و یاساناسان کۆبوونەوەو دواتر کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیان ئەنجامدا. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-20220219-20220219-1-jpg96ee9b-image-jpg0c28bc-image-jpg1a9f7b-image.jpg)
ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لەبارەی دۆخی زیندانیانی ژن لەگەڵ دەزگاکانی ژنان و یاساناسان کۆبوونەوەو دواتر کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیان ئەنجامدا.
ناوەندی هەواڵ
گولجیهان شیمشەک ئەندامی ئەنجومەی پارتی هەدەپە وتی: "زیندانەکان بوون بە شوێنی مردن، ئێمەش دەمانەوێت پێکەوە گفتوگۆ بکەین بۆ ئەوەی پێکەوە کارێک بکەین."
دواتر ئایشە ئاجار باشاران قسەی کرد و وتی: " ئێمە لەدەرەوەین بەڵام هاوڕێکانمان بۆ تێکۆشانی ژنان لەلایەن دادگالان و زیندانەکانەوە ئەشکەنجە دەکرێن و بەدیل گیراون، ٣٠ ساڵ سزا بەسەر ئایشە گۆککان، ٢٢ ساڵ بەسەر لەیلا گیوڤەن و زۆر هەڤاڵی دیکەی ژندا سزا سەپێنراوە".
باشاران باسی ئەوەشی کرد کە لە زیندانەکاندا گۆشەگیری هەیە، غەریبە گەزەر گەورەترین نمونەیە، وتیان خۆی کوشتووە، بەڵام دەزانرێت کە شتێکی وا نەبووە.
باشاران ئاماژەی بە دۆخی زیدانیانی نەخۆشدا و وتی: " بە بەردەوامی باسی دۆخی ئایسەل تۆغلوک و زیندانیانی دیکە دەکەین، بەهۆی راپۆرتی سیاسی پزیشکی داد ٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، دەزگای پزیشکی داد بەپێی خواستی دەسەڵات راپۆرت ئامادە دەکات و دەلێت، زیندانیانی نەخۆش دەتوانن لە زیندانەکان بمێننەوە، لە زیندانەکاندا دۆخی زیندانیانی نەخۆشی ژن، زۆر خراپە، ئێمە باسمان لەسەر دۆخی تەندروستی زیندانیانی نەخۆش و ئایسەل توغلوک کرد، بۆ ئەوەی پێکەوە کارێک بکەین."