گەنجانی حەلەب لە دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد
سەدان گەنجی حەلەب لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
حەلەب
بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی حەلەب ئێوارەی دوێنێ ڕێپێوانێکیان بە دروشـمی "بە پێشەنگایەتی گەنجانی ئاپۆیی، گۆشەگیری تێکدەشکێنین، ڕیبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" ڕێکخست.
دوای گەشتنی ڕێپێوانەکە بە دوا خاڵ لەلایەن نادیە یوسف، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج، بەیاننامەیەک خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کرا کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ەوە کۆمپلۆی سەر ڕێبەر ئۆجەلان دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە، "لە ساڵی ١٩٩٨ەوە تا ئێستا لە چوارچێوەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر سێریکانی، گرێ سپی بەردەوامە و ئەو کۆمپلۆیە ڕەنگی خۆی لە هێرشی سەر شەنگال لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ و ئێستای باشوری کوردستان داوەتەوە.
ت.پ