بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە پێنج کەس سووتان
ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بەهۆی گڕگرتنی غازەوە دوو ژن و دوو منداڵ و کوڕێکی گەنج سووتان.

ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک لە گەڕەکی ئاشتی شارۆچکەی چەمچەماڵ، خێزانێکی پێنج کەسی بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە سووتان و سێ کەسیان.
بەپێی وتەی د.شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ، لە ئەنجامی تەقینەکەوە دوو ژنی تەمەن ٢١ و ٤٤ ساڵ و دوو منداڵ و کوڕێکی گەنجی ٢٢ ساڵ، سووتاون و دوو منداڵەکە بۆ چارەسەر گوستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید پێشڕە و سێ کەسەکەی دیکەش بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.
ت.پ