بۆ میتینگی "کاتی ئازادی ژنانە" بانگەواز کرا
ژنانی چالاکوانی "TJA" دەڵێن: "بۆ ئەو گوندانەی کە ناچین و ژنەکانمان پێی ناگەن" بانگەوازیی لە ژنان کرد کە لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە دروشمی "کاتی ئازادی ژنانە" بەشداری گردبونەوەکە بکەن، "با بە هەموو پەرۆشییەوە بچینە مەیدانەکان".

ژنانی چالاکوانی "TJA" دەڵێن: "بۆ ئەو گوندانەی کە ناچین و ژنەکانمان پێی ناگەن" بانگەوازیی لە ژنان کرد کە لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە دروشمی "کاتی ئازادی ژنانە" بەشداری گردبونەوەکە بکەن، "با بە هەموو پەرۆشییەوە بچینە مەیدانەکان".
مەدینە مەمەد ئۆغڵو
ئامەد- بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA " و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان "DBP" بە دروشمی "ڕەگەزپەرستی و سێکسیزم بەسە" کاتی ئازادی ژنانە" ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەم لە مەیدانی وێستگەی ئامەد گردبونەوەیەکی ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت، لە بەردەوامیی گردبونەوەکە لە چەندین شاردا ژنان کۆدەبنەوە و تیشک دەخەنە سەر لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکان و توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمەکە، چالاکوانانی تەژا بە دەنگ و پەرۆشییەوە بانگەوازیی هەموو ژنانی ناوچەکەیان کرد بۆ گردبونەوەکە.
"ئامانجمان ئەوەیە کە پەیوەندی بە ژنان و گەنجانەوە بکەین"
جەلێ ئۆکان، چالاکوانی "TJA " ڕایگەیاند، کە کۆمەڵکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە وڵات و ناوچەکە ڕوو لە زیادبوون دەکات و وتی: "کاری ئەم گردبونەوەیە زۆر بە توندی دەستی پێکردوە لەو چوارچێوەیەدا کاری ژنان لە مەیدانەکاندا بەردەوامە ئێمە وەک ژنان زۆر کاردەکەین بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری و پاراستنی خۆمان، ئێمە هەوڵ دەدەین لە هەموو بوارێکی ژیاندا بین، ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین بۆ ئەوەی بەشداری ئەم خەباتە بکەین ماڵ بە ماڵ پەیوەندی بە ژنان و گەنجانەوە دەکەین، من باوەڕم وایە ئەم هەڵمەتە لەڕێگەی ئەو هەوڵانەوە ئامانجەکەی خۆی بەدەست دەهێنێت".
"هیچ گوند و ژنێک نابێت کە ئێمە پێی نەگەین"
جەلێ ئۆکان ڕایگەیاند کە بەنیازن وەک بەشێک لە کارەکانی خۆیان پەیوەندی بە ژنان و گەنجانەوە بکەن و تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە لە هەموو شارێکی هەرێمدا جموجوڵێک هەیە بە چالاکی وەک کۆبوونەوە و وۆرک شۆپی ژنان ،جەلێ ئۆکان داوای کرد بەشداری گردبونەوەکە ئەنجام بدرێت و بەردەوام بوو: "لەم کاتەدا، ئێمە هەموو شتێک دەکەین کە بتوانین هۆشیارییان بەرزبکەینەوە و لە سیستەمەکە ڕزگاریان بکەین تا ئێستا هیچ گوندێک نییە کە ئێمە لە چوارچێوەی کارەکانماندا نەچین ڕۆژانە کاری ژنان لە شارەکانی هەرێم دەبینین کۆبوونەوەی ژنان لە گوند و گەڕەکەکان و هەروەها وۆرک شۆپ بەڕێوەدەچێت ئێمە خەبات و تووڕەیی ژنانمان بینیوە لە دژی عەقڵییەتی پیاو، بەم دروشمە هیچ ئافرەتێک نابێت کە پێی نەگات و هۆشیاریی خۆی بەرز نەکەنەوە".
"دوای گردبوونەوەکە کارەکانمان بەردەوام دەبێت"
یەکێکی تر لە چالاکوانانی "TJA " یوکسەل چەلیک، دووپاتی کردەوە کە ئەوان لە دوای گردبونەوەکە لە مەیدانەکان دەبن، وتی: "ئێمە وەک ژنان و گەنجان لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە هەموو پەرۆشییەوە لەسەر شەقامەکان دەبین ئێمە باش دەزانین کە ژنان لە ژێر توندوتیژی و بێزاریدان و کار بۆ پاراستنیان دەکەین و هانیان دەدەین خۆیان بپارێزن، ئێمە دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ ژنەکانمان دەکەین ئەم هەوڵانە بەردەوام دەبن تا ئەنجام بەدەست بهێنین، کارەکانمان تەنها لە پرۆسەی هەڵمەتەکەدا نابێت، بەڵکو کارەکانمان دوای ئەوەش بەردەوام دەبێت"خ.