بۆ یەکەم جار ژنێک خەڵاتی نۆبڵی بیرکاری بردەوە
ڕۆژی سێشەممە ٥ی تشرینی یەکەم یەکێک لە خەڵاتە هەرە باوەکانی بیرکاری لە جیهاندا بۆ یەکەم جار درا بە ژنێک "کارین ئۆهلینبێک"، مامۆستای بیرکاری و ئیمریتوس لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن، بەوەش یەکەم ژنە کە خەڵاتی هابیلی بۆ بیرکاری بردەوە.

ناوەندی هەواڵ
بە پێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، خەڵاتەکە باس لە کاریگەری بنەڕەتی کارەکانی دەکات لەسەر شیکاری و ئەندازەی و فیزیای بیرکاری، خەڵاتەکە لەلایەن پاشای نەرویجەوە بۆ ڕێزلێنان لە بیرکاریزانە دیارەکان کە زۆر کاریگەریان لەسەر بوارەکەیان هەیە دابەشکراوە، هەروەها خەڵاتی نەقدی کرۆنی نەرویجی بەهای نزیکەی ٧٠٠ هەزار دۆلار لەخۆ دەگرێت خەڵاتەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ وە دراوە، بەڵام هەموو براوەکانی پێشوو پیاو بوون.
د. کارین ئۆهلینبێک ناوبانگی هەیە بۆ کارەکەی لە هاوکێشە جیاکارییە ئەندازەییەکان، تیۆری پێوانەیی و سیستەمی تەواونەکراو. ئەو یارمەتی پێشەنگی بوارێکی ناسراو بە شیکاری ئەندازەیی دا، و لە نێو بەناوبانگترین بەشداریەکانی تیوریەکانی بیرکاری پێشبینیکەر بوو.
سون یونگ ئالیس چانگ، ماتماتیکزان لە زانکۆی پرینستون کە لە لیژنەی خەڵاتدا خزمەتی کردووە، دەربارەی د.کارین وتی:"ئەو کارەی کرد کە هیچ کەس بیری لە ئەنجامدانی نەکردەوە، دوای ئەوەی کردی، بناغەی لقێکی بیرکاری دانا".