ژنانی ئەفغانستان پشتیوانییان لە ڕاپەڕینی ئێران کرد
گروپێک لە ژنانی ئەفغانستان لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە کابول بۆ پشتیوانی لە ژنانی ئێران و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە یاساکانی ئێران دژی ژنان، گردبوونەوە.
ناوەندی هەواڵ
گروپێک لە ژنانی ئەفغانی بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ئێران لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان گردبوونەوە. ئەو ژنانە بە دروشمی "لە تارانەوە تا کابول، مەرگ بۆ دیکتاتۆر" ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە توندوتیژی و یاساکانی ڕژێمی ئیسلامی دژی ژنان.
ژنانی ئەفغانستان چەندین پانکارتیان بەرزکردەوە کە دروشمەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی'، 'لە تارانەوە بۆ کابول، مەرگ بۆ دیکتاتۆر' و 'ئێران هەستا، نۆرەی ئێمەیە' تێدا نووسرابوو و ناڕەزایەتیان دەربڕی دژی یاسا ئیسلامییە پاشەکشەکارەکانی حکومەت، تاڵیبان و ئێران.
بەپێی هەواڵەکان، دوای ئەو چالاکییەی ژنان لە کابول، هێزەکانی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر بەشداربووان.