پۆلیس بەدوای تۆمەتباری کەوتنەخوارەوەی ژنێکی گەنج لە سلێمانی دەگەڕێت
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بارەی تۆمەتباری ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی ژنێکی گەنج لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبونەکانی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢٥ ئەیلوول ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٧ ساڵ لە نهۆمی ١٢ی یەکێک لە باڵەخانەکانى شوقەکانی نیشتەجێبوونی پاك سیتى لە سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە، و گیانی لەدەستدا کە هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی نادیار بوو.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی وێنەی کەسێکی بڵاوکردوەتەوەو لەسەر وێنەکە نووسیویەتی: "ئەم تۆمەتبارە بەناوی "ڕێباز سدیق نەسروڵا" لەدایكبووی ساڵی ١٩٨٢ دانیشتوی شاری سلێمانییە، داواكراوە بەبڕیاڕی دادوەرو بەپێی مادەی ٤١١ لەیاسای سزادان كە ناوبراو هەڵاتووە بۆ شوێنێكی نادیار".
پۆلیسی سلێمانی داوا لەھاوڵاتیان دەكات هاوكاریان بن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی.
لەكاتی بوونی هەر زانیارییەك لەسەر تۆمەتباری ناوبراو پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:
٠٥٣٣١٩٣١٤٨
٠٥٣٣١٩٤٠١١
بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە ١٠٤
بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ژمارە ١٠٥
هەروەها هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان ژمارە ١١٩
راگەیاندن و پەیوەندییەکان