زۆربەی ژنانی کۆچبەر توانای سەردانیکردنی دکتۆریان نیە

زیاتر لە ٪٧٠ ژنانیکۆچبەر توانای سەردانیکردنی پزیشکیان نیە، و لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بە گشتی دۆخی دارای ژنان دابەزیووە و بە سەختی دەتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ئەو ژنانەی کە کۆچبەرن لە دوورگەی گەرووی تۆرێس لە ئوسترالیادا کێشەیان هەیە بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی.

 

زیاتر لە ٧٠٪ی ژنانی کۆچبەر و زیاتر لە نیوەی ژنانی ڕەسەن دەڵێن توانای سەردانیکردنی پزیشکیان نییە، لەکاتێکدا ٪٤٤ هەموو ژنانی وڵاتەکە پێکدەهێنن

 

هەروەها لە ڕاپرسییەکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی قازانج نەویست ژان هایلز بۆ تەندروستی ژنان لە ١٤ هەزار بەشداربوو ئەنجامدرا، دەرکەوت کە گروپە پەراوێزخراوەکان لە ماوەی پەتای کۆڤید-١٩دا تووشی ڕێژەیەکی زیاتری دابەزینی دارایی بوون.

نزیکەی نیوەی ژنانی کۆچبەر و ڕەسەن و دوورگەکانی گەرووی تۆریس ڕایانگەیاندووە، لە دوای دەستپێکردنی پەتای کۆرۆنا، ٪٣٣ ژنان دۆخی دارایییان دابەزیووە و بە سەختی دەتوانن بژێوی ژیانیان دابینبکەن.

 

بەربەستی زمان بۆ ژنانی کۆچبەر وەک هۆکاری سەرەکی نایەکسانی تەندروستی دەستنیشانکرا، کە زیاتر لە نیوەی ئەوانەی لە پاشخانی جیاواز لە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن نەیانتوانیووە زانیاری تەندروستی بە زمانی خۆیان بدۆزنەوە کە ڕێژەی ٪٢٩ ژنان پێکدەهێنێت.

 

ئەنجامەکانی ڕاپرسی نیشتمانی تەندروستی ژنان دەریدەخەن کە کاری زۆر زیاتر هەیە کە دەبێت ئەنجام بدرێت کاتێک باس لە باشترکردنی دەرئەنجامەکان دەکرێت بۆ ئەو ژنانەی کە لە پاشخانی جیاواز لە ئینگلیزی قسە دەکەن لە ئوسترالیا کۆستا ڤاسیلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێتنۆلینک کە پسپۆڕە لە وەرگێڕان ئاماژەی پێداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، دابەزینێکی بەرفراوانی تەندروستی دەروونی لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ لە نێوان هەموو ژناندا دەستنیشانکرا، لەنێویاندا ژنانی گەنج هەیە کە بە ڕێژەی ٪٥٥ توشی تێکچوونی دۆخی تەندروستی بوون و لە هەمان کاتدا بەهۆی باری دارای سەختەوە توانای دابینکردنی پێداویستی پزیشکیان نیە.