ژن نیوز: لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٥٨ ژن کوژراون
لە ساڵی ٢٠٢٤دا هیچ هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان لە تورکیا نەنراوە، لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٥٨ ژن و ٤٣ منداڵ کوژراون و ٢٢١ ژن و ٣١ منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
سیاسەتەکانی حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی ژنان و منداڵان ڕۆڵی هەبوو لە زیادبوونی توندوتیژی لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لە کاتێکدا مافی دەستکەوتەکانی ژنان یەک بە یەک دەکرێنە ئامانج، زمانی توندوتیژی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەسەر شەقام و بە سیاسەتی بێ سزای دەسەڵاتی دادوەریدا زاڵە، گۆڕاوە بۆ کۆمەڵکوژی ژنان و منداڵان، لە لایەکی تریشەوە ژنان دەست لە تێکۆشانی ژیان بەرنادەن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ژن نیوز تا ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کۆیکردۆتەوە، لە باکووری کوردستان و تورکیا ٣٥٨ ژن و ٤٣ منداڵ کوژراون، هەروەها ٢٢١ ژن و ٣١ منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
٭ لە مانگی کانوونی دووەم ٢٧ ژن و چوار منداڵ کوژراون، ١٧ ژن و سێ منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
* لە مانگی شوباتدا ٣٩ ژن کوژراون و ١٥ ژنیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
* لە مانگی ئاداردا ٢٤ ژن و دوو منداڵ کوژراون و ٢٤ ژن و دوو منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
لە مانگی نیساندا ٣٠ ژن و سێ منداڵ کوژراون و منداڵێک و ١٥ ژنیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
* لە مانگی ئایاردا ٣٤ ژن و ٨ منداڵ کوژراون و ١٨ ژن و دوو منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
* لە مانگی حوزەیراندا ٣٨ ژن و ١٠ منداڵ کوژراون و ٧ ژن و دوو منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
* لە مانگی تەمووزدا ٢١ ژن و چوار منداڵ کوژراون و ٢٢ ژن و دوو منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
* لە مانگی ئابدا ٣١ ژن و ٥ منداڵ کوژراون و ١٥ ژن و سێ منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
* لە مانگی ئەیلوولدا ٣٠ ژن و منداڵێک کوژراون و ١٥ ژن و چوار منداڵیش بو گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
* لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٤٣ ژن و ٦ منداڵ کوژراون و ٢٢ ژن و چوار منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
*لەمانگی تشرینی دووەمدا ٣٢ ژن و منداڵێک کوژراون، ٢٥ژن و ٥ منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
٭ لە مانگی کانوونی یەکەمدا ١٠ ژن و ٦ منداڵ کوژراون و منداڵێک و ٦ ژن بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.