"شەڕی غەززە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هەیە"

ئەحلام زێن لە غەززەوە ئاماژەی بەوەدا کە پێش شەڕی غەززە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێز بوون، بەڵام بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕ و گرانبوونی نرخی کاڵاکان، ئێستا ئەو پەیوەندییانە لاواز بوون.

ڕەفیف ئەسلیم

 

غەززە- لە کۆمەڵگەی فەلەستینی لە کەرتی غەززە، یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بەهۆی بەردەوامی شەڕەوە لاواز بووە. ئەم دۆخە ئێستا لە خێزانەکاندا بە گشتی دیارە، ئەحلام زێن، ژنێکی فەلەستینییەوە و لەو بارەیەوە وتی: سەرەڕای ئەو هەموو ناکۆکیانەی کە سەریان هەڵدا، هەمووان یەکتریان خۆشدەویست، سەردانی خێزانەکان هەموو هەینییەک ئەنجام دەدرا و بەشێکی سەرەکی ژیانی خەڵکی ئەو شارە بوو. بەڵام ئەمڕۆ ئەم دۆخە بە تەواوی گۆڕاوە. برا چیتر پرسیار لە براکەی ناکات و وەک بارگرانییەک لەسەر خۆی دەبینێت. تا ئەو ڕادەیەی کە هەندێک جار وەڵامی تەلەفۆنی یەکتر نادەنەوە. دەترسن بە تەلەفۆن داوای پارە یان هەندێک خواردن لە یەکتر بکەن. هەمان بارودۆخ بۆ هاوڕێش ڕاستە.

 

"برسێتی زۆر کەسی گۆڕیوە"

ئەحلام زێن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ مرۆڤەکان بەشێوەیەکی جیاواز سەیری یەکتر دەکەن، "خەڵک بەخیلی بە یەکتر دەبەن و لە یەکتر توڕەن، ئیتر ماڵ وەک جاران بۆ هەموو کەسێک کراوە نییە، ئێستا بووەتە شوێنێک کە هەمووان دەخنکێنێت، چ لە هەژاری و چ لە ترس. برسێتی زۆر کەسی گۆڕیوە. ئەگەر منداڵێک داوای نان بکات، نان نییە. چونکە نانێک وەک کەلوپەلی ناوماڵ وایە، ئەگەر تەواو بوو، دەست ناکەوێتەوە.

 

ئەو یارمەتییەی دەست دەکەوێت دەیفرۆشێت و دەیبەخشێتە خێزانی کوڕەکەی

کوڕی ئەحلام زێن لەگەڵ منداڵەکانی کۆچیان کردووە بۆ ناوچەی نەوالی باشووری غەززە. ساڵێک لەمەوبەر گواستیانەوە، پەیوەندیی لەگەڵ کوڕەکەی بڕاوە و چەند مانگێک کوڕەکەی بێ هەواڵ بوو، دواتر پەیوەندی بە ئەحلامەوە کرد و هەستی بە ژیانەوە کرد، بەڵام نەوەکانی گلەیی لە نەبوونی خواردن و بەتانی و ژیان لە کەمپەکاندا دەکرد، هەر بۆیە دڵخۆشییەکەی دەشکێت و ناچارە هاوکارییەکانی دەگاتە دەستی خێزانەکەی بۆ کوڕ و نەوەکەی بنێرێت.

 

زۆرێک لە دراوسێ و ناسیاوەکانی ئەحلام بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستدا، هەروەها ٣ ئەندامی خێزانەکەیان بە تەواوی لە تۆماری مەدەنی دوورخرانەوە. لە کۆتایی قسەکانیدا ئەحلام زێن وتی: ئەو خۆشەویستییەی لە دڵی خەڵکدا بوو بۆ کوێ چوو؟ بۆچی وەک بەردیان لێهاتووە، ئایا ئەو ئاستەی گەیشتوینەتە ئامانجێکی تری هێزەکانی ئیسرائیلە؟