کارنامەی ئازادی ڕۆژنامەوانی تورکیا: ٥ ڕۆژنامەنووس بە ئامانج گیراون
بەپێی ڕاپۆرتی "کارنامەی ئازادی ڕۆژنامەگەری ٢٠٢٤: ئەناتۆمی بێدەنگکردنی ڕاستی"، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکیا چوار ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە، ١١٢ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون و ٢٦ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون.
ناوەندی هەواڵ
زەینەب ئۆدونجو کوتەڤی، ئەندامی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە ئیلح ڕاپۆرتی "کارنامەی ئازادی ڕۆژنامەگەری ٢٠٢٤: ئەناتۆمی بێدەنگکردنی ڕاستی" سەبارەت بە فشار و هێرشەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان و پیشەی ڕۆژنامەگەری لە ساڵی ٢٠٢٤ ئامادە کرد.
لە ڕاپۆرتەکەدا زەینەب ئۆدونجو کوتەڤی ئاماژەی بەوەکرد، ئازادی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە گەمارۆدراوە، حکومەت هەوڵیداوە ڕۆژنامەنوسان بێدەنگ بکات و جەماوەر بە نەفامی بهێڵێتەوە و پڕوپاگەندەی خۆی سەپاندووە. حکومەتی ئاکەپە لە پێناو پاراستنی دەسەڵاتی خۆی هەوڵی لەناوبردنی ڕەخنە و شاردنەوەی ڕاستییەکان و بێدەنگکردنی ڕاستییەکانی دا و ئەمەی کردە فۆرمێکی حوکمڕانی.
بەردەوام باس لەوە کراوە کە بە بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان نەک هەر ڕۆژنامەنووس بەڵکو مافی گەل بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست کراوەتە ئامانج و مەبەست لێی بێدەنگکردنی گەل و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نەزانە.
" ڕۆژنامەگەری ئازاد دەنگی گەلە"
زینەپ ئۆدونجو کوتەڤی بارودۆخی ئێستای ڕوونکردەوە و وتی: ئەو داتایانە تەنها ژمارە نین، بەڵکو ژیانێک و خەباتێک و دەنگی کۆمەڵگە بێدەنگکراوەکەی لە پشتەوەیە، ئەم فشارانە ئازادییەکان ناکەنە ئامانج، ژیانیش دەکەنە ئامانج، لە هێرشەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا چوار ڕۆژنامەنووس لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیادا بە گشتی ٥ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا، ئەم هێرشە تاریکی فشارەکان لەسەر چاپەمەنی ئازاد نیشان دەدات، ئەوە نیشان دەدات کە حکومەت جگە لە خۆی بەرگەی کەس ناگرێت.
زەینەب ئۆدونجو کوتەڤی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوانیش هاوشێوەی دەم پارتی، ئازادی ڕۆژنامەگەری و خۆدەربڕین نەک هەر وەک مافێک بەڵکو وەک ئەرکێکیش دەبینن و دەڵێن: تا دیموکراسی و ئازادی ڕۆژنامەگەری نەبێت کۆمەڵگەی ئازاد بوونی نابێت، ئێمە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین بۆ کۆتایی هێنان بەم فشارە لەسەر ڕاگەیاندن، چاپەمەنی ئازاد بە واتای کۆمەڵگەیەکی ئازادیش دێت. چونکە چاپەمەنی ئازاد تەنیا دەنگی ڕۆژنامەنووسان نییە، بەڵکو دەنگی گەلە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا فشار و پێشێلکارییەکانی نێوان ١ی کانوونی دووەم تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:
*٥ ڕۆژنامەنووس کرانە ئامانج
* ١١٢ ڕۆژنامەنووس ڕاگیراون.
* ٢٦ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران.
* لێکۆڵینەوە لەگەڵ نزیکەی ٦٠ ڕۆژنامەنووس کراوە.
* ٣٣ دۆسیەی نوێ کرانەوە.
* ٨٧٢ ڕۆژنامەنووس دادگایی کران.
* ٥٨ ڕۆژنامەنووس بە گشتی ١٣٥ساڵ و ٧ مانگ و ٢٨ ڕۆژ زیندانی سزادراون
* سزای ماددی بە بڕی ٢٦١ هەزار و ٨٢٠ لیرە.
* ٢٤٠ هەڕەشە و هێرش و بەربەست هەبووە.
* دۆسیەی قەرەبووکردنەوە بە داواکاری ٥٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیرە کرایەوە.