دەوڵەتی تورکیا بینای شارەوانی شارۆچکەی ئازادی بۆردوومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بینای شارەوانی شارۆچکەی ئازادی، کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری تەبقا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هاوار نیوز سەبارەت بە هێرشێكی نوێی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر سووریا و بە ئەمانجگرتنی بینای شارەوانی گەل، بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بینای شارەوانی گەلی لە شارۆچكەی ئازادی (الحریە) بۆردوومان كرد، كە دەكەوێتە ٤٠ كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژئاوای شاری تەبقاوە.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بەهۆی هێرشەكەوە زیانی ماددی بەر بیناكە كەوتووە، بەڵام هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانیەكان زانیاری نەخراوەتەڕوو.

 

ئەم هێرشانە لە كاتێكدایە، كە گرژییە سەربازییەكان لە باكووری سووریا بەرەو هەڵكشان دەچن، لە كاتێكدا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی تورك چەندین دامەزراوەی مەدەنی و سەربازییان لە ناوچە كوردنشینەكان كردوەتە ئامانج.