دەستدرێژی زایەندی بۆ سەر منداڵان لە ژاپۆن زیادی کردووە

توێژینەوەیەکی ژاپۆنی دەریخستووە، ژمارەی حاڵەتەکانی دەستدرێژی دەروونی و زایەندی بەرامبەر منداڵان لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ڕێژەی ٦.١% زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی پۆلیسی نیشتمانی ژاپۆن " Keisatsu-chō" ئاماری تاوانی دژ بە منداڵان لە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە، بەپێی زانیارییەکان، دەستدرێژی زایەندی لەو ساڵەدا بە ڕێژەی ٦.١% زیادی کردووە.

 

لە ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٢٢ هەزارو ٨٠٦ حاڵەتی دەستدرێژی زایەندی لە ناوەندەکانی ڕاوێژکاری منداڵان تۆمارکراوە، ژمارەی لێکۆڵینەوە تاوانکارییەکان لەسەر ڕووداوەکان بە ڕێژەی ٩.٤% زیادی کردووە بۆ ٢ هەزارو ٣٨٥  لە ساڵی ڕابردوودا.

 

توندوتیژی دەروونی و دەستدرێژی زایەندی کە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە لە وڵاتەکەدا لە زیادبووندایە، ساڵی ڕابردوو پلەی دووەمی گرت.