ماوەی ٢٠ ساڵە خەڵکی سودان ڕووبەڕووی کەمی خۆراک بوونەتەوە

خراپترین کەمیی خۆراک لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لە سودان بەدی دەکرێت، کە لە ناوەندی ململاندایە و بەهۆیەوە ٢٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس لە وڵاتەکەدا ڕووبەڕووی برسێتییەکی سەخت بوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە، ڤانێسا هوگێنین، وتەبێژی فەرمانگەی هەماهەنگی هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانOCHA  لە لێدوانەکەیدا سەبارەت بە سودان وتی: بەهۆی ململانێکانی ناوچەی شەنجا لە ویلایەتی سینار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سودان زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ڤانێسا هوگێنین ڕایگەیاند کە دۆخەکە لە سەرانسەری سودان خراپتر دەبێت و ئاماژەی بەوەدا کە ژنان و منداڵان و تەواوی خێزانەکان ناچاربوون هەموو شتێک بەجێبهێڵن و هەڵبێن، وتەبێژی سودان ڕایگەیاندووە کە سودان لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی خراپترین دۆخی کەمی خۆراک بووەتەوە.

 

دۆخی سودان مەترسیدارە

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیWHO ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی سودان،  لە هەر ٥ کەسێک یەکێکیان ڕووبەڕووی کەمی خۆراک بوونەتەوە دەڵێت: ٧٥٥ هەزار کەس ڕووبەڕووی برسێتی کارەساتبار بوونەتەوە ٢٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس ڕووبەڕووی برسێتییەکی سەخت بوونەتەوە، ئەمانە خراپترین ئاستی برسێتین کە لەلایەن پۆلێنکردنی قۆناغی یەکگرتووی ئاسایشی خۆراک IPC  لە سودان تۆمارکراون.

 

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە لەلایەن ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ FAOو بەرنامەی خۆراکی جیهانی و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) نووسیویەتی، خەمڵاندنەکان بۆ دۆخی خۆراک لە سودان مەترسیدارن.