چالاکوان شەریفە محەمەدی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا

شەریفە محەمەدی چالاکوانی کرێکار و هاوسەرەکەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی "ناپاکی" تۆمەتبار کراو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنە چالاکوانی کرێکاری شەریفە محەمەدی لە لایەن دادگای شاری ڕەشتەوە بە تۆمەتی "یاخیبوونی چەکداری لە دژی ڕێژیمی ئێران" حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

 

"کەمپەینی پاراستنی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی" و "کەمپەینی پاراستنی شەریفە محەمەدی" حوکمی لەسێدارەدانیان پشتڕاست کردەوە، جەختیان لەوە کردەوە کە حوکمی لەسێدارەدان بەسەر چالاکوان شەریفە محەمەدی سزای لەسێدارەدانی هەموو چالاکوانانی کۆمەڵایەتی و مەدەنییە، بۆیە داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی و ئازادکردنیان کرد.

 

شەریفە محەمەدی دایکی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵانە، شەریفە محەمەدی لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە ماڵەکەیدا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و پاش ٢٥ ڕۆژ، لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ لە زیندانی لاکان لە ڕەشتەوە بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە و دواجار دوای ماوەیەک گەڕێنرایەوە بۆ ڕەشت و دای سێ مانگیش لە زیندانی تاکەکەسیەوە بۆ بەشی گشتی زیندانی لاکانی ڕەشت گواسترایەوە.