ئایشەگوڵ دۆغان داوای بەشداریکردن لە کەمپەینی "نان و دادپەروەرەی" کرد

وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، کە لە ١٩ـی تەمووز دەست بە کەمپەینی "نان و دادپەروەریی" دەکەن و بانگەوازیی لە گەل کرد بۆ کار، نان، ئازادیی و ڕەنج خاوەنداریی لە کەمپەینەکە بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، لە ناوەندی سەرەکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی لە ئەنقەرە، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە بارەی دەستپێکردنی کەمپەینی "نان و دادپەروەریی" ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند، کار و نان و ڕەنج و پاشەڕۆژمان دزراوە، بە ملیۆنان کەس ڕووبەڕووی هەژاری کراونەتەوە، پاشەڕۆژی گەل دەدزن، بۆ تێکۆشان لە دژی ئەم بارودۆخە تێکۆشانی ئازادیی، یەکسانیی و دیموکراسیی بە کەمپەینی "نان و دادپەروەریی" بەرفراوانتر دەکەین، داوای لە هەمووان کرد بەشداریی لە کەمپەینەکە بکەن، خاوەندارێتیی لێ بکەن.

 

کەمپەینەکە لە ناوچەی قۆسەری مێردین بە چالاکییەکی کشتوکاڵی دەستپێدەکات، لە مانگەکانی تەمووز و ئابدا لە ناوچەکانی مێرسین، کۆجاعەلی، ئیدر، ئاگری، ئەنتالیا، مانیسا، ئەستەنبول، هاتای، ئیزمیر و چەندین ناوچەی دیکە درێژەی پێ دەدرێت.