ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی مۆسکۆ گەیشتە ١٤٣ کەس

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی داعش لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا گەیشتە ١٤٣ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شەوی ٢٢ی ئاداردا، هێرسێک کرایە سەر هۆڵی کۆنسێرتی کرۆکوس لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، کە داعش بەرپرسیاریەتی هێرشکەەی گرتە ئەستۆو ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە تادێت لە زیادبووندایە.

 

وەزارەتی باری لەناکاوی ڕووسیا لیستی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە ماڵپەڕەکەیدا نوێکردەوە، لیستەکە ناوی ١٤٣ کەسی تێدایە کە لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

میخائیل مۆراسکۆ، وەزیری تەندروستی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، چارەسەری بریندارەکانی هێرشەکە بەردەوامە.