ئاگر لە کامپی شاریای ئاوارە ئێزدییەکان لە شاری دھۆک کەوتەوە

شەوی ڕابردوو ئاگر لە کامپی شاریی ئاوارەکانی ئێزدی لە شاری دھۆک کەوتەوە، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام چادری ئاوارەکان سووتاون و زیانی ماددی بەرکەوتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگر لە کامپی شاریا ئاوارەکانی ئێزدی لە دیلۆکی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە، دوای ڕووداوەکە ئاگرەکە کوژێنرایەوە و لەلایەن تیمی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵکرا، کە هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشتووە، بەڵام چادری ئاوارەکان سووتاون و زیانی ماددی بەرکەوتووە.

 

شایانی باسە کامپی شاریا دەکەوێتە شارۆچکەی سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک و لە ساڵی ٢٠١٤ دوای هێرشی چەتەکانی داعش، ئێزدییەکی زۆر لە شەنگال لەوێ نیشتەجێ بوون، ئێستاش بەهۆی ڕێگرییەکانی پەدەکەوە ئێزدییەکانی ناو کامپەکە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.