دادگای گەل پێشێلکارییەکانی دژی ژنانی ئەفغانستان ئاشکرا دەکات
دادگای گەلی ژنانی ئەفغانستان نوێنەرایەتی یەکەم پلاتفۆرمی ڕاستەقینەی ژنانە لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، کە بێدەنگی درێژخایەن و ئازاری قوڵ گۆڕدراوە بۆ دەنگێکی بەکۆمەڵی بوێر.

بەهاران لەهیب
بامیان- دادگای گەلی ژنانی ئەفغانستان کۆتای بە دانیشتنەکانی سێ ڕۆژەی خۆی هێنا و یەکەم هەنگاوی کردەی بوو بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی ئەفغانستان بۆ جیهان، هەرچەندە پێشتر لە کاتی داگیرکردنی سۆڤیەت بۆ ئەفغانستان دادگای هاوشێوە دامەزرا، بەڵام ئەم دانیشتنە بە تەوەر و کەشوهەوای تەواو جیاوازەکەی جیا دەکرایەوە.
ئەمجارە دادگای گەلی ژنانی ئەفغانستان خەمی ئەو تاوانانەی نەبوو کە لە چوارچێوەی شەڕی ئاساییدا ئەنجام دەدرێن، بەڵکو شایەتحاڵی ژنانی ئەفغانستان بوون سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا ڕووبەڕووی بوونەتەوە کە ڕاستیەکی تاریکی چەوساندنەوەی سیستماتیکی و توندوتیژی دژی ژنان لە نەبوونی دادپەروەری و پشتیوانی نێودەوڵەتی کاریگەردا ئاشکرا کرد.
لە میانی دانیشتنەکانی دادگادا، کە لە ٨ تا ١٠ی تشرینی یەکەم درێژ بووەوە، نزیکەی ٢٢ ژن گەواهی جووڵاویان دا، جا بە شێوەی کەسی بێت، لە ڕێگەی تۆمارە دەنگییەوە، یان لە ڕێگەی بەشداریکردنی ناڕاستەوخۆ، تاوان و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دژی ژنان لە ئەفغانستان ئاشکرا کرد.
ئەم دادگایە لەلایەن چوار ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەفغانستانەوە ڕێکخرابوو و بەتەواوی لەلایەن ژنانی داواکاری گشتی و دادوەرەوە پێکهاتبوو کە لە نزیکەوە لە ئازارەکانی ژنان تێدەگەن و بە ڕاستگۆیی و ئەزمونەوە دەریدەبڕن.
بە سەردانی هیندستان دەستیپێکرد
کۆبوونەوەی دادگاکە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی ئەمیر خان موتتاقی، وەزیری دەرەوەی تاڵیبان بۆ هیندستان، وڵاتێک کە خۆی بە شانەدانی دیموکراتیک پێناسە دەکات، بەڵام ڕێگری لە ژنانی ڕۆژنامەنووسانی هیندستان کرد کە بەشداری کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی بکەن، لە هەمان کاتدا، دانیشتنێک لە ڕووسیا سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنەوەی بنکەی ئاسمانی باغرام بەڕێوە دەچوو، کە ڕەنگدانەوەی تێکەڵبوونی ڕووداوە سیاسییەکان بوو لەگەڵ خەباتی ژنانی ئەفغانستان بۆ دادپەروەری و داننان بە ئازارەکانیان.
لە کاتێکدا، دادگای گەلی ژنانی ئەفغانستان کۆبووەوە، زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی، چ ژن و چ پیاو لە ئەفغانستان، پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ ئەم دەستپێشخەرییە دەربڕی و بە هەنگاوێکی گرنگیان زانی بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و پێدانی دەنگ بە ژنانی ستەملێکراو، دژایەتییەکی کەم هەبوو جگە لە ژمارەیەکی سنووردار لەو گروپانەی کە فشارەکانی تاڵیبان لەسەرە، کە بە خێرای دانیشتنەکانیان شەرمەزار دەکرد.
بێدەنگی
هەرچەندە دادگا بە فەرمی لە ڕۆژی دووەمدا، کاتێکی بۆ تاڵیبان تەرخان کرد بۆ ئەوەی چارەسەری خۆیان بخەنەڕوو، بەڵام بێدەنگ بوون و هیچ کاردانەوەیەکیان نیشان نەدا، ئەمەش هێمای ئەم نەبوونیە لە بەرامبەر شایەتحاڵی ئازاربەخشدا بەرزتر کردەوە.
لەو چوارچێوەیەدا لیلما سەفدار، یەکێکە لەو ژنانەی لە ناوچەی بامیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە وتی: هەست بە ئازاری هەموو ژنێک دەکەم کە لە دادگادا گەواهی داوە، وو ژن باسیان لەو تاوانانە کردووە کە تووشی بوون، دڵنیام کە ئەوان نوێنەرایەتی دەنگی ملیۆنان ژنی ئەفغانی لە ناوخۆی وڵاتدا دەکەن، کە ڕۆژانە بە شێوازی جۆراوجۆر چەوسێنراون و لە ئازارێکی پێناسەنەکراودا دەژین، سات بە سات، بەرگەی توندوتیژی و گۆشەگیری لە جەستە و ڕۆحیاندا دەگرن.
بە چاوی پڕ لە ئیرادەو درەوشاوەیی وتی: هەندێک ئەم دادگایەیان بچووک کردۆتەوە و گاڵتەیان پێکردووە، دەزانم لە نێو بەشداربووان ئەو کەسانە بوون کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا بەشێک بوون لە دانوستانەکانی بەناو ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان و هەوڵیاندا وێنەکەییان پۆلیش بکەن و وەک دیموکراتیک پێشکەشی بکەن، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە توندڕەوی و بیرۆکەی ژنکوژی تاڵیبان هەرگیز نەگۆڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چاو و قسەکانیاندا، لەگەڵ ئازارەکان ڕۆحێکی خۆڕاگریم بینی، ئەوان لە خەبات و تێکۆشانیان پەشیمان نەبوون، سەرەڕای ئەو زیندانیکردن و ئەشکەنجە و زەلیلییەی بەرگەیان گرتووە، ئەگەر جارێکی دیکە دەرفەتیان پێبدرێت، هەمان ڕێگایان هەڵدەبژێرن، وتی: تەنها کردەوەی قسەکردن لەسەر ئەوەی لە زیندان بەسەریان هاتووە، جۆرێکە لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەو و ئایدۆلۆژیای پیاوسالاری لە کۆمەڵگەیەکدا. کە قسەکردن لەسەر دەستدرێژی و تاوانەکانی دژی ژنان بە شەرمەزاری دادەنرێت، هەروەها شایەتحاڵیدان لە دادگایەکی وەک ئەم کارێکی بوێرانە و شۆڕشگێڕانەیە.