هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ٥٢ زیندان بەردەوامە
هەفتەی ٩٠یەمینی هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بەشدارییەکی بەربڵاوی لە ٥٢ زیندان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەخۆیەوە بینی، کە زیندانییەکان لە ڕێگەی مانگرتن لە خواردن ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ
سەرەڕای پەرەسەندنی سەرکوتکردن لەناو زیندانەکانی ئێران، زیندانیانی سیاسی بەردەوامن لە خۆڕاگری خۆیان بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان و ئیرادەی خۆیان بۆ گۆڕینی زیندانەکان بۆ گۆڕەپانی خەبات دژی نادادپەروەری و خراپ بەکارهێنان دووپات دەکەنەوە.
هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بە ئامادەبوون و پشتیوانی زیندانیان لە ٥٢ زیندان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە هەفتەی ٩٠یەمینە، لە ڕاگەیاندراوێکدا، کە ڕۆژی ١٤ی تەمووز بڵاوکرایەوە، بەشداربووان دووپاتیان کردەوە، کە ئەم بزووتنەوەی ناڕەزایەتییە تا گەیشتن بە "ئێران بەبێ سزای لەسێدارەدان" بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە: سوپاسی دڵسۆزانەمان ئاراستەی هەموو ئەو هاوڵاتییە ئازاد و بوێرانە دەکەین کە بەشدارییان لە هەڵمەتی بەرفراوان بۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان کرد و لە سەرانسەری ئێراندا دەنگیان بەرزکردەوە لە دژی ئەم سزایە، ئەم ئامادەبوونە بە جۆش و خرۆشەوە، هەروەها پشتیوانی بێوچان و هاوڕێیەتی بەردەوام هێز و پاڵپشتییەکی بێهاوتای بە ئێمە بەخشیوە بۆ درێژەدان بە ڕێگاکەمان بەرەو ئێرانێکی دوور لە سزای لەسێدارەدان هەڵمەتی"سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان" بەردەوامە و پێویستی بەم پشتیوانییە هەیە بۆ ئەوەی دەنگی دادپەروەری و مرۆڤایەتی بگاتە گوێی ویژدانی بەئاگابوو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ڕۆژانە دەنگ بەرزتر و بەهێزتر بێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە لەگەڵ زیادبوونی فشار و بارودۆخی نامرۆڤانەی زیندانەکانی وڵات، شاهیدی گواستنەوەی ژنانی زیندانییە سیاسی و ئایدۆلۆژییەکان لە زیندانی قەرچەکەوە بۆ زیندانی ئێڤین بووین، دوای گیسن لەدەستدانی دڵتەزێنی سومەیە ڕەشیدی، لەگەڵ دوابەدوای ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان دژی بارودۆخی نامرۆڤانەی زیندانی قەرچەک، ئێستا تەنانەت زۆرترینیان بێبەشن لەخزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و گەرمکردنەوە لە زیندانی ئێڤین، لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا دەژین، ئەم بارودۆخە نامرۆڤانە کە تەنها لە زیندانی ئێڤین سنووردار نین، بەڵگەی زیاترن لەسەر ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان و پێشێلکارییە گەورەکانی مافەکانی مرۆڤ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە سەرەڕای ئازادکردنی ئەو زیندانیانە لە دۆزەخی قەرچەک، سەدان ژنانی زیندان، لەوانە ئەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، لەم ناوەندە ئەشکەنجەدانەدا بە دەستبەسەری ماونەتەوە، هەروەها ئەم زیندانە وەک هەموو زیندانە دۆزەخییەکانی دیکە، دەبێت دابخرێت، و بەرپرسەکانیشی دەبێت بە تاوانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دادگای بکرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ڕوونیکردەوە، لە درێژەی ئەو زنجیرە سزا توندانەدا، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، سزای لەسێدارەدان بەسەر ئیحسان فەریدی، زیندانی سیاسی و خوێندکار لە زیندانی تەورێز دەرچوو، ئەم بڕیارە کە ڕێکاری یاسایی تێدا نییە، ئامانجی تۆقاندن و تیرۆرکردنی گەنجان و خوێندکارانە، هەروەها بە پێشێلکردنی ئاشکرای ماف و شکۆمەندی مرۆڤە و شایەنی شەمەزارکردنی توندە، هەروەک بەشێک لە سیاسەتی بەردەوامی ترساندن لە کۆمەڵگە، هەروەها سزای لەسێدارەدان لە دژی سێ زیندانی ویژدان دەرچوو: نەسیم ئیسلامزای، ئەرسەلان شێخی "هاوژینەکەی" و ئامانج کاروانچی ئەم سزایانە ڕەنگدانەوەی ئەو نادادپەروەرییەن کە سیستەمی دادوەری تاکڕەو ئەنجامیانداوە و هانمان دەدەن بەردەوام بین لە بەرزکردنەوەی دەنگمان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە شەپۆلی لەسێدارەدانی دڕندانە و بەربڵاو.
ئاماژە بەوە کراوە، کە لەم هەلومەرجەدا، و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی دژ بە سزای لەسێدارەدان، زیندانیانی بەشداربوو لە هەڵمەتی "سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان" لە زیندانی قەزڵ هەزار، بە وتنەوەی دروشمی دژ بە سزای لەسێدارەدان ڕەتکردنەوەی خۆیان بۆ ئەو سزا دڕندانە و نامرۆڤانە دەربڕی، هەروەها لە کاتی شەپۆلی ئەم دواییەی لەسێدارەدان، بەتایبەتی لە زیندانی قەزڵ هەزار ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەم، وە دوای ئەوەی ژمارەیەک زیندانی لە یەکەی ٢ بۆ زیندانی تاکەکەسی، بۆ لەسێدارەدان گواسترانەوە، زیندانیانی ئەم یەکەیە- کە ژمارەیان زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس بوو، سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە- دانیشتنێکیان ڕێکخست و خواردنی زیندانیان گەڕاندەوە و داوای گەڕانەوەی هاو زیندانییەکانیان کرد، داوا لە زیندانییەکانی تر کرد کە دژایەتی لەسێدارەدانی هاوزیندانەکانیان بکەن، وەک چۆن زیندانیانی قەزڵ ھەزار کردیان، داواش لەو کەسانە دەکەین کە دژی لەسێدارەدان لەدەرەوەی زیندان هەنگاوی ڕاستیتر بنێن بۆ وەستاندنی ئامێری لەسێدارەدان و کەسوکاری ئەو کەسانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە بەتەنها جێ نەهێڵن.
ڕاگەیاندراوێکی زیندانیان پشتڕاستی کردۆتەوە کە ڕاپۆرتەکانی زیندانە جیاوازەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی یەکەمی ئەم مانگەدا ١٦٢ زیندانی لە سێدارە دراون، لە کاتێکدا، ژمارەی لە سێدارە دراوەکان لە ماوەی شەش مانگ و ٢٠ ڕۆژی ڕابردووی ئەمساڵدا هەزار کەسی تێپەڕاندووە، ئەم ژمارە شۆککەرانە ویژدانی کۆمەڵگەی ئێرانی و نێودەوڵەتی بە قوڵی بریندار دەکەن، بۆ ڕاگرتنی ئەم ڕەوتە تاوانکارییە پێویستیان بە هەنگاوی بەپەلە و ڕاستی جیهانی هەیە.
لە هەفتەی ٩٠هەمین هەڵمەتی "سێشممە نا بۆ لەسێدارەدان"، زیندانیانی ٥٢ زیندان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند، زیندانیانی بەشداربووەکان بریتین لە: زیندانی ئێڤین، قەزڵ هەزار (یەکە ٣ و ٤)، زیندانی ناوەندی کەرەج، زیندانی فردیس کەرەج، زیندانی تارانی گەورە، زیندانی قەرچەک، زیندانی خورین ڤارامین، زیندانی ئەهار، زیندانی ئەراک، زیندانی لەنغرودی قوم، زیندانی خوراماباد، زیندانی یاسوج، زیندانی ئەسەدەبادی ئیسفەهان، دەستگێرد زیندانی ئیسفەهان، زیندانی شیبانی ئەهواز و چەندین زیندانی دیکەی بەشداربوو.