باندێک لە باشووری ئەفریقا دەستدرێژی دەکەنە سەر هەشت ژن

چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر وێنەگرتنی گۆرانییەک لە نزیک شارۆچکەیەکی بچووکی باشووری ئەفریقا و دەستدرێژییان کردە سەر ٨ ژنی گەنج کە بەشدارییان لە وێنەگرتنەکەدا دەکرد.

ناوەندی هەواڵ

پۆلیسی ئەفریقای باشوور دەڵێت باندێک لەکاتی ئامادەکاری کەرەستە بۆ دەستپێکردنی وێنەگرتنی کلیپێک هێرشیان کردووەتە سەر ستافێک و دەستدرێژییان کردووەتە سەر هەشت ژنی گەنج.

میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە ٨ ژن لە باشووری ئەفریقا لەلایەن باندێکەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، ئاماژەیان بەوە کردووە کە بێکی سیلی وەزیری پۆلیسی ئەفریقای باشوور دوێنێ هەینی ٢٩ی تەمموز پشتڕاستی کردەوە کە تا ئێستا سێ کەس لە نزیکەی ٢٠ گومانلێکراو لە دوای هێرشەکە دەستگیرکراون کە ڕۆژی پێنجشەممە لە گەڕەکی کرۆگەرسدۆرپ لە ڕۆژئاوای جۆهانسبێرگ ڕوویدا.

وەزیری پۆلیس ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ژنە گەنجانەی کە هێرشیان کراوەتە سەر تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵدا بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێکیان لەلایەن دە پیاوەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، لەکاتێکدا یەکێکی دیکەش لەلایەن هەشت پیاوەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، لەکاتێکدا پیاوانی تیمی کارەکە هێرشیان کراوەتە سەر.

بێکی سیلی لە پەراوێزی کۆنگرەیەکی سیاسی کە لە لایەن کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقای دەسەڵاتدار لە شاری جۆهانسبێرگ بەڕێوەچوو، بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "پێدەچێت گومانلێکراوەکان بیانی بن، بە تایبەتی ئەوانەی کە بە نایاسایی هاتوونەتە وڵاتەکەوە".

لەلایەکی دیکەوە، سیریل ڕامافۆسا، سەرۆکی ئەفریقای باشوور لە هەمان کۆنفرانسدا ڕایگەیاند کە "پۆلیسی ئەفریقای باشوور بە تێکڕا لە هەر ١٢ خولەکێکدا ڕاپۆرتێک وەردەگرێت کە پەیوەندی بە کەیسێکی دەستدرێژیکردنەوە هەیە و سەرەڕای ئەم ژمارە زۆرە، زۆرێک لە حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردن لەو وڵاتەدا ڕاپۆرت نەکراوە."