١٢ هەزار نامە بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بووە پەرتوک: بۆ دەریای دڵمان

وەک بەشێک لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆنگرەی ستار ١٢ هەزار نامەی ژن و منداڵی بە ناونیشانی "بۆ دەریای دڵمان" بڵاوکردەوە، چاپی دووەمی پەرتوکەکە بە زمانی عەرەبی دەبێت.

 

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ-- هەڵمەتی کۆنگرەی ستار بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ۲۰۲۳دا دەستی پێکرد. وەک بەشێک لەو هەڵمەتە، زنجیرەیەک چالاکی ڕێکخران، یەکێک لەو چالاکییانە نامەی نووسین بوو کە تێیدا هەستی ژنان و منداڵان و خۆشەویستی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕدرا، دوای ئەوەی پەرتوکێک دەربارەی ئەو نامانە بە زمانی کوردی ئامادە کرا، ئێستا چاپی دووەمی پەرتوکی نامەکانی ژنان و منداڵان بە زمانی عەرەبی ئامادە دەکرێت، ئیبتیسام حسێن، وتەبێژی کۆنگرەی ستاری قامیشلۆ، لەبارەی ئەم پەرتوکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

"بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بوون بە پێشەنگی شۆڕش"

ئیبتیسام حسێن باسی ئەو هەڵمەتەی کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد و نامەی ئەو ژنانەی نووسی کە زنجیرەی کۆیلایەتییان بە فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالانی ڕێبەری گەلی کورد شکاند و وتی: "لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەرێک بۆ پرسی کورد" بە بەشداری ٧٤ پارتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری لە سەرانسەری جیهاندا دەستیپێکرد، هەروەها لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانییەکی بەهێز بۆ ئەم هەڵمەتە لەلایەن کۆنگرەی ستار بەخشرا، لەو بۆنەیەدا چەندین چالاکی و کار بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، یەکێک لە پلانەکانی کۆنگرەی ستار ئەوە بوو کە نامە بۆ ڕێبەر ئاپۆ بنووسێت،دوو ساڵ لەمەوبەر، نامەکە لەلایەن ژنانەوە نووسرا کە لە ڕێگەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە زنجیرەی کۆیلایەتییان شکاند و بەو فەلسەفەیەوە بوون بە پێشەنگی شۆڕش.

 

"١٢ هەزار نامە چاپکرا"

ئیبتیسام حسێن تیشکی خستە سەر ژمارەی ئەو نامانەی کە بە زمانی کوردی بڵاوکراونەتەوە کە ١٢ هەزار نامە بە ناونیشانی "بۆ دەریای دڵمان" ەو وتی: ژنان هەست و خۆشەویستی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ لەو نامانەدا دەربڕیوە، ڕوون و ئاشکرایە کە هەوڵ و خۆشەویستی ژنان هەیە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە لایەکی دیکەوە، نامەکانی منداڵان بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆوە وێنەکێشراون و بە گوڵ و خۆشەویستی خۆیان نیشان دراون، بەگشتی ١٢ هەزار نامەی ژن و منداڵی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆکراوەتەوە و ئێمە وەک ڕێکخراوێکی ژنان بە ناونیشانی "بۆ دەریای دڵمان" بڵاومانکردەوە.

 

ئامادەکارییەکان بۆ چاپی دووەم بە زمانی عەرەبی دەبێت

ئیبتیسام حسێن ئاماژەی بەوەدا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ چاپی دووەمی پەرتوکی "لە دەریای دڵمانەوە" و لە کۆتاییدا وتی: بۆ چاپی دووەمی پەرتوکی "لە دەریای دڵمانەوە" ئامادە دەکەین کە بە زمانی عەرەبی دەبێت، پەرتوکەکە لە نامەی ژنان و منداڵانی ناوچە عەرەبییەکان پێکهاتووە کە هەست و خۆشەویستی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەربڕیوە و داوای ئازادی جەستەیی دەکەن، هەروەها خەونی ژنان و منداڵانە کە بگەنە ڕێبەر ئاپۆ و ئەو نامانە بخوێننەوە، بەڵام وەک دەزانرێت دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە بە پیلانێکی نێودەوڵەتی ڕێبەر ئاپۆی گرتووە و نزیکەی سێ ساڵە ڕێگەی پێنەدراوە هیچ زانیارییەک دەربارەی بزاندرێت.