کاترینا سینیاکۆڤا نازناوی پاڵەوانێتی کەتەلۆنیای بردەوە

کاترینا سینیاکۆڤا، یاریزانی چیکی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی کەتەلۆنیای لەسەر خۆڵ بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کاترینا سینیاکۆڤای چیکی لە یاری کۆتایی کەتەلۆنیای کراوە بە ٦-٤، ٤-٦، ٦-٣ یاریەکەی بردەوە.

 

ڕۆژی ٥ی ئایار، لە پاڵەوانێتی کەتەلۆنیا لەسەر خۆڵ، کاترینا سینیاکۆڤای چیکی، مەیار شەریف یاریزانی میسری دەرکردو پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.

 

ڕیزبەندی نوێی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنس، کە ڕۆژی دووشەممە بڵاودەکرێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت مەیار شەریف، کە لە پیشەکەیدا ٧ نازناوی هەیە، لە ڕیزبەندییەکەدا بەرەو پێشەوە بچێت.