حەلا حەمۆ بە دادوەری پێشبڕکێکانی تۆپی باسکە بەربەستەکان دەشکێنێت

حەلا حەمۆ یەکەم ژنی گەنجە کە لە پێشبڕکێکانی تۆپی باسکەی پیاوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دادوەری دەکات و ئاماژەی بەوەکرد، بەربەستەکانی شکاندووە و دەیەوێت لە ئاستێکی گەورەتردا بڕیار بدات.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ-لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە شۆڕشی ژنان بەرەو تەمەنی ١٢ ساڵی دەڕوات، ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بوونی خۆیان دەربڕیوە، حەلا حەمۆ، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی قامیشلۆی کانتۆنی جزیرەیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکەم دادوەری یارییەکانی تۆپی باسکەی پیاوانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

٩ ساڵ ئەزموون

حەلا حەمۆ باسی ئەزموونی سەرەتایی خۆی کرد و وتی: لە ساڵی ٢٠١٥ دەستم کرد بە یاریکردن بە تۆپی باسکە، لە ساڵی ٢٠١٧ چوومە پاڵ یانەی ئاسایش و تا ئەمڕۆش بەردەوامم، لەو کاتەوەی منداڵ بووم لە قوتابخانە، حەزم لەم یارییە بوو، وتم بەهرەی ئەم بوارەم هەیە، کاتێک دەستم کرد بە یاریکردن، پشتگیرییەکی زۆرم لە خێزانەکەم بینی، دەبینم کە تۆپی باسکە بۆ ژنان باشە، لە ماوەی ٩ ساڵدا ئەزموونێکی زۆرم پەیداکردمن لەگەڵ هاوڕێکانم لە ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەرەوە یاریم کردووە.

 

لە پاڵەوانێتی تۆپی باسکەی پیاواندا دادوەری کرد

هالا حەمۆ بەشداری خولی پەروەردەی دادوەری بوو تا ئەو کاتەی توانی ببێتە یەکەم دادوەری یارییەکانی پیاوان بەتایبەتی، وتی: بۆ ئەوەی ببم بە دادوەر، دەبوو خولێکی بەهێزکرندی لەش ببینم و بەشداربووم، لە پەروەردەی یانەی ئاسایش بەشداریم کرد، ئەزموونم ۆەیداکرد، چەندین یاسا هەیە کە پێویستە بیزانیت و پەروەردە ببینیت بۆ ئەوەی بتوانیت ببیت بە دادوەر، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم هەنگاوەم نا، و لە پاڵەوانێتی پیاوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، مامۆستاکەم ئەو دەرفەتەی پێدام و پشتگیری کردم بۆ ئەوەی خۆم پەرەپێ بدەم، دادوەر بووم کە لە عامودا بەڕێوەچوو، و دادوەری ٥ یاریم کرد.

 

هەستکردن بە خۆشی و سەرفرازی

حەلا حەمۆ ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای هەوڵەکانی هەندێک پیاو بۆ بچوککردنەوەی، توانی خۆی بسەلمێنێت و بەردەوام بێت، وتیشی: لە سەرەتادا، کاتێک بۆ یەکەم جار دادوەری یاری تۆپی باسکەی پیاوانم کرد، گریام. بەڵام کاتێک خێزانەکەم و هاوڕێکانم بینی، ئەوان دڵخۆش و شانازییان پێوە دەکردم، لەو کاتەدا ئەمە بوو بە هێزێک بۆ من. هەرچەندە هەندێک پیاو کە بینیان ژنێک پاڵەوانێتییەک بەڕێوەدەبات هەوڵی بچوککردنەوەیان دا، بەڵام لە ئەنجامدا، توانیم خۆم بسەلمێنم.

 

داوای گرنگیدان و پێشخستنی یاری باسکە لە هەرێمەکە

حەلا حەمۆ داوای لەو لایەنانە کرد کە بەشدارن لە یارییەکە و وەرزشدا گرنگی زیاتر بدەن بە تۆپی باسکە لە هەرێمەکە و لە کۆتاییدا وتی: زۆر گرنگی بە یاری تۆپی باسکە نادرێت هیوادارین سەرنجی زیاتری بۆ ڕابکێشرێت لە هەمان کاتدا، تایبەتمەندییەکی ئەم یارییە هەیە و پێویستی بە شارەزاییەکی گەورە هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم یارییە تایبەتە لە بواری دادپەروەریدا، پەیامی من بۆ ژنان ئەوەیە کە لەم بوارەدا خۆیان پەرەپێبدەن و بتوانن بە هێز و ئیرادەی خۆیان بگەنە بەرزترین ئاست.