"لە تونس هیچ پشتیوانییەکی پێویست بۆ ژنانی وەرزشکار نییە"

مەلیکە بینوس، سەرۆکی یەکێتی ژنانی تونس و یانەی جیمناستیک ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو دەستکەوتانەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە، وەرزشوانانی ژن لە تونس پشتیوانی ناکرێن.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس- ئەنەس  جابر، یاریزانی تێنسی تونسی لە ڕیزبەندی حەوتەمی جیهاندایە لە تێنسی تاکەکانی ژنان لە پاڵەوانێتی زنجیرەی هەزاری یەکێتی تێنسی ژنان "WTA"، سەرکەوتنەکانی ئەنەس جابرو حەبیبە گەریبی، یاریزانی تێنسی سەر زەوی له پێشبرکێ نێودەوڵەتییەکاندا نەبووەتە هاندان بۆ زۆرێک لە ژنانی تونس بۆ چوونه ناو جیهانی وه رزش، مەلیکە بینوس، سەرۆکی یەکێتی ژنانی تونس و یانەی جیمناستیک سەبارەت بە سەرکەوتنی ژنانی تونسی لە وەرزشدا و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە، هەروەها سەبارەت بە ئەزموونی خۆیان وەک یاریزانی پێشووی تۆپی باسکە قسەی بۆ کردین.

 

"هیچ زانیارییەکم لەسەر وەرزش نەبوو"

مەلیکە بینوس لە سەرەتای قسەکانیدا ڕایگەیاند حەزی لە وەرزش بووەو بە پاڵپشتی مامۆستاکانی لە قوتابخانەی سەرەتایی گەشەی کردووە و وتی: کاتێک لە پۆلی سێی سەرەتایی بووم، مامۆستا پێی وتین کێ دەیەوێت ڕاهێنان لە تۆپی باسکەدا بکات، لەگەڵ ئەوەی هیچ پەیوەندییەکم بە وەرزشەوە نەبوو، دەستم بەرز کردەوە تا قوتابخانەی ئامادەیی، مامۆستا یارمەتی داین، لەم ڕۆژەوە تا ئێستا ئەم وەرزشەم زۆر خۆشدەوێت.

 

"بووم بە تاکە کەس کە بەردەوام بووم لە یاری تۆپی باسکە"

مەلیکە بینوس ئاماژەی بەوەکرد، ئەو تاکە کەسە کە بەردەوام بوو لە یاریکردن لە تۆپی باسکەو وتی: کاتێک بووم بە ٥٥ ساڵ بەردەوام بووم، لە یانەی پۆلیسی هاتوچۆی کۆمەڵەی ژنانی تونس بەشداریم کرد، لەم وەرزشەدا فێربووم ڕێز لە یاسا و ڕێساکانی وەرزش بگرم، بە سەربەرزییەوە دەچمە مەیدانەکان.

 

"ئەگەر یارمەتی نەبوایە، نەمدەتوانی بەردەوام بم"

مەلیکە بینوس ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنی ژنانی وەرزشکار هەبووەو وتی: بە تایبەت وەرزشی بەکۆمەڵ تا دێت لەناودەچێت، لە زانکۆکان هانی ژنانی وەرزشکار نادەن، وەرزشوانانی ژن لە بارودۆخێکی ئابووری سەختدا دەژین، ئەگەر یارمەتیم نەدرایەوە نەمدەتوانی بەردەوام بم، کاری خۆبەخشی دەکەم و شەفافیەت لەبەرچاو دەگرم.

 

"دەرفەت نادرێت بە وەرزشوانانی ژن"

مەلیکە بینوس ئاماژەی بە ژنانی وەرزشکاری وەک ئەنەس جابر، حەبیبە غەریبی، هیندا بن مەحمود، هادیە میقداد، بوسینا ڕزقی، عایدە عەرەب، فەهیما بن شەریف، کردو وتی: بەهۆی نەبوونی پارە، هەندێک جار کۆمەڵەکە دەچێتە قۆناغی کۆتایی و پاشان دەکشێتەوە، وەرزشوانانی ژن لەوانەیە نەتوانن لە دەرەوەی پۆلە بچووکەکان بەردەوام بن، ئەگەر ئێمە منداڵان هان نەدەین، لەوانەیە یاریزان نەمێنێت.

 

لە کۆتاییدا مەلیکە بینوس ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی تونس ئێستا لە هەموو بوارەکاندا شوێنی خۆیان دەگرنەوە و ژنانی وەرزشکار سەرکەوتنی زۆریان بەدەستهێناوە، لە هەموو وەرزشەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان هەن، بەڵام متمانە و دەرفەتی پێویستیان پێنەدراوە، هۆشیاری پیاوان نایەوێت ژنان سەرکەوتوو بن.