تیپی تۆپی پێی ژنانی ئامەدسپۆر بە سێ گۆڵ لە یانەی جولەمێرگی بردەوە

تیپی تۆپی پێی ژنانی ئامەدسپۆر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تیپی تۆپی پێی ژنانی جولەمێرگی بردەوە و پلەی ١١ی خولەکەی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

تیپی تۆپی پێی ژنانی ئامەدسپۆر پێشوازی لە تیپی تۆپی پێی ژنانی جولەمێرگ کرد و بە ئەنجامی ٣ بە ١ شکستی بە تیپی ژنانی جولەمێرگ هێنا.

 

لە یارییەکەدا کە لە دامەزراوەکانی شیلب ئەنجامدرا، گۆڵی یەکەم لەلایەن یەکێک لە یاریزانانی تیپی تۆپی پێی ژنانی ئامەدسپۆر بە ناوی جولیەت نانا تۆمار کرا.

 

دواتر لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا کە بەهەمان هێز و سۆزەوە بەردەوام بوو، گۆڵی یەکەم لەلایەن یاریزانی تیپی تۆپی پێی ژنانی جولەمێرگ دیڤیندە مانگا تۆمار کرا، لە درێژەی یارییەکەدا، بە گۆڵەکانی دیانا لوکاس و شەهریبان دولەک، تیپی تۆپی پێی ژنانی ئامەدسپۆر سەرکەوت و پلەی ١١ی خولەکەی بەدەستهێنا.