دیە نزار پلەی سێیەمی لە پاڵەوانێتی یانە عەرەبەکان بەدەستهێنا

دیە نزار، یاریزانی گۆرەپان و مەیدان، توانی پلەی سێیەم لە پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب لە ئیمارات بەدەستبهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب بۆ ئەمساڵ لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوە دەچێت، یاریزانانی ژنی کورد لەسەر ناوی عێراق توانییان بەشداری بکەن و ئاستی بەرز بەدەستبهێنن.

 

دیە نزار، یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان و خاوەنی مەدالیای زێڕ لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتر و ٢٠٠ لە مەتر لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە پاڵەوانێتییەکەدا بەشدارە، لە پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب لە ئیمارات توانی وەک خێراترین یاریزانی ژن پلەی سێیەمی لە یاری ڕاکردنی ٤٠٠ مەتر بەدەستهێناوە.

 

دیە نزار لە پلەی سێیەمدا توانی ٤٠٠ مەتر بە ٥٨.٧١خولەک بەدەست بهێنێت و مەدالیای برۆنزی پێبەخشرا.

 

هەروەها دڵسۆز عوبێد، یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان لە پاڵەوانێتیەکەدا توانی پلەی دووەمی ڕاکردنی ١٠٠ مەتری بەدەستبهێنێت.