پرۆتینی زیندەوەر چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی تێدایە

بە هۆی زیادبوونی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان زاناکان لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێگای بەکارهێنانی پڕۆتینی زیندەوەرانی دیکەیان گرتووەتە بەر.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەرکەتووە، کە پڕۆتینێک لە تۆڕی جاڵجاڵۆکە یارمەتیدەر بێت لە چارسەرکردنی شێرپەنجە.

 

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە the conservation بڵاوبووتەوە  ئاماژەی بەوەداوە پڕۆتینێک بە ناوی 53p  ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە چالاککردنی سیستمی بەرگری جەستە بە تایبەت دژی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان، بۆیە هۆکارێکە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان، جەستەش پشت بەم پڕۆتینە دەبەستێت بۆ ڕێگریکردن لە گەشەپێکردنی خانە شێرپەنجەییەکان، زاناکان ئەم جۆرە پڕۆتینە بە "پاساوی جینۆم" ناودەبەن چونکە دەتوانێت ئەو DNA بوەستێنێت کە لە خۆئامادەکردندایە بۆ بوون بە خانەی شێرپەنجەیی.

 

لە ٪٦٠ی هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە لە B53 دروستبوون  یان زیانی پێگەیشتووە، وا لە کەسی توشبوو دەکات دۆخی تەندروستی بەرەو خراپ بوون بڕوات، بۆیە دانانی ئەم جۆرە پڕۆتینە تەندروست و سروشتییە بۆ خانە شێرپەنجەییەکان دەبێتە ڕێگایەکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە.

 

پرۆتینەکە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردن

پڕۆتینی  B53قەبارەکەی گەورەیە هەروەها نەرمە، واتە خانەکان ناتوانن بڕێکی زۆری لێ بەرهەمبهێنن و بە ئاسانی ناتوانن پێکەوە ببەسترێنەوە و هێرشی خانە شێرپەنجەییەکان بوەستێنن، بۆیە وەرگرتنیان لە ڕێگای زیندەوەری دیکەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردن، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئەک کێشەیەش و نەبوونی ئەم پڕۆتینە زاناکان پڕۆتینی P53یان دۆزیەوە کە هاوشێوەی پڕۆتینی B53یە، بەڵام لەبری جەستەی مرۆڤ لە تۆڕی جاڵجاڵۆکەدایە، هەروەها بە پێچەوانەی B53 قەبارەکەی بچوکە و بە ڕووپۆشێک داپۆشراوە پێیدەوترێت "دۆمین" کە زۆر جێگیرە و بە ئاسانی دەتوانرێت بە ئامێری بەرهەمهێنانی پڕۆتین تێکەڵ بکرێت و بەرهەم بهێنرێت.

 

لە توێژینەوەیەکدا زاناکان بەشێکی زۆر بچووکی پڕۆتینی جاڵجاڵۆکە "دۆمەین"یان بە پڕۆتینی B53ی مرۆڤەوە بەستەوە، کاتێک ئەم پڕۆتینانەیان تێکەڵکرد و خستیانە ناو خانەکانەوە لە تاقیگەدا، بۆیان دەرکەوت بە ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینیان دەستدەکەوێت.

 

بۆ ئەوەی بزانن پڕۆتینی بەرهەمهێنراو چالاکە، هەستان بە دانانی پڕۆتینەکە لە خانە شێرپەنجەییەکاندا، بینیان پڕۆتینی بەرهەمهێنراو وەڵامێکی بەهێزتری پێیە لە پڕۆتینی سروشتی B53، واتە دۆمەین کەلە تۆڕی جاڵجاڵۆکەوە وەرگیرابوو دەتوانێت زیاتر خانە شێرپەنجەییەکان دابخات.

 

هەرچەندە زاناکان لە تاقیکردنەوەی تاقیگەکانیان ئەم دەرەنجامەیان بۆ دەرکەوتووە، بەڵام تا ئێستا دڵنیایی تەواویان نەداوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان، هەنگاوی داهاتووی زاناکان، تاقیکردنەوەی ئەم پڕۆتینەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ، بۆ ئەوەی بزانن کە جەستەی مرۆڤ توانای بەرگەگرتنی ئەو پڕۆتینەی هەیە یاخود نا، دواجار بیکەنە ڕێگا چارەسەرییەک بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان.

 

ت.پ