پەیکەری "نیشتمانی دایک"

 

پەیکەری “نیشتمانی دایک” پەیکەرێکی مێژووییە کە لە کیفی پایتەختی ئۆکراینا جێگیر کراوە و دەکەوێتە سەر کەناری ڕاستی ڕووباری دێنڤەر، کە مۆزەخانەی نیشتمانی مێژووی ئۆکراینایە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە.

 

بیرۆکەی پڕۆژەی پەیکەری “نیشتمانی دایک” لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن پەیکەرتاش یێڤگنی ڤوچێتیچەوە پەرەی پێدرا، بەڵام پێش ئەوەی دەست پێبکات کۆچی دوایی کرد، بۆیە پڕۆژەکە لەلایەن پەیکەرتاشی ئۆکراینی ڤاسیل بۆرۆدای بەردەوامی پێدرا و چەند گۆڕانکارییەکیشی لە پەیکەرەکەدا کرد.

 

بەرزی پەیکەرەکە ٦٢ مەترە و دوو بەرزکەرەوەی ناوازەی تێدابوو، یەکێکیان ئاسۆیی و ئەوی دیکەیان ستونی بوو، کۆی بەرزیش لەگەڵ بنکەکەیدا ١٠٢ مەترە.

 

پەیکەرەکە لە ساڵی ١٩٨١ دروستکراوە، زیاتر لە ساڵێکی خایاندووە بۆ دروستکردنی پێکهاتە ئاسنینەکەی، بنکەی پەیکەرەکە بینایەکی سێ نهۆمییە، هەروەها گۆڕەپانێکە کە دەتوانێت سێ هەزار کەس لەخۆبگرێت.

 

ئەم شوێنەوارە لە لیستی یونسکۆدا وەک یەکێک لە جوانترین کارە داهێنەرەکان لە جیهاندا هاتووە، هەروەها بە یەکێک لە گرنگترین شوێنەوارەکان دادەنرێت کە پایتەختی ئۆکراینا جیادەکاتەوە، بەرزترین پەیکەری شوێنەوارییە لە ئەوروپا، بەرجەستەی ژنێکە کە باڵا بەرز وەستاوە، قۆڵەکانی بەرەو سەرەوە بەرز کردەوە، بە دەستێکی شمشێر و بە دەستەکەی تر قەڵغانی بە دەستەوەیە.