تابلۆی ئەمڕۆ: پشوودان لەسەر پردێک

 

برۆنۆ ئامادیۆ (١٩١١-١٩٨١)، زیاتر بە جیۆڤانی براگۆلین ناسراوە، زیاتر تابلۆکانی باس لە منداڵانی بێ ماڵ و حاڵ دەکەن، هەر لەسەر ئەوەش تابلۆکانی ناوی منداڵی گریانیان لێنراوە، هەندێکجار بە تابلۆکانی "کوڕانی جپسی" ناودەبرێن هەرچەندە هەیە هیچ شتێک نییە کە بیانبەستێتەوە بە جیپسیەکانەوە.

 

ئەم تابلۆیانە بەهۆی ناوەڕۆکێکی قوڵی مرۆڤایەتی و دراماتیک و بە هۆی بڵاوبوونەوەی بەرهەمهێنانەوەیانەوە لە دوکانەکانی فۆتۆگرافی و هونەر و دیکۆراتدا ناوبانگیان لە سەرتاسەری جیهاندا بەدەستهێنا.

 

لە کۆتایی جەنگی جیهانیی دووەم لە ساڵی ١٩٤٥ دەستی بە نیگارکێشانی ئەم شێوازە لە تابلۆیە کردووە، کە ناوی لێنا "منداڵییەکی شێواو"، خەم و پەژارەی منداڵانی کردە تابلۆ، لەوانە تابلۆی "پشوودان لەسەر پردێک"، کە تیایدا منداڵێکی بێ ماڵ و حاڵ وێنا دەکات، لەسەر پردی لەندەن خەوتووە، جل و بەرگی دڕاوی لەبەردایە و پێی پەتییە.