گۆرانی ئەمڕۆ: ژینا ئەمینی

گروپی KOM Muzık گۆرانییەکیان بە ناوی ژینا ئەمینی بڵاوکردووەتەوە، کە باس لە ژینا و شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکات.

 

گۆرانییەکە لە نووسین و ئاوازدانەری ڕیدڤان ئیبەری بووە، کە ئەویش گۆرانییەکەی پێشکەش کردووە، گۆرانییەکە دەربڕینی دڵتەنگی بە لەدەستدانی ژنێکی گەنجی تەمەن بیستەکانە، تەنیا لەبەر ئەوەی لە وڵاتێکی وەک ئێران، کە عەقڵیەتەکەی دژ بە ژنانە، حیجابی نەپۆشیەوە.

 

گۆرانییەکە بە زمانی کوردی پێشکەش کراوە و لە ڤیدیۆکەدا کۆمەڵێک ژن دەردەکەون و تابلۆیەکیان بەدەستەوەیە کە کوشتنی ژینا ئەمینی شەرمەزار دەکەن.