وتەی ژنێک لە مێژوودا؛ تۆنی کاد بامبارا

تۆنی کاد بامبارا، نووسەر و هۆنەر دەڵێت: هونەر ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە شۆڕش و ڕاپەڕینی گەلدا.

تۆنی کاد بامبارا،  نووسەر و هۆنەر و مامۆستای زانکۆ و ڕۆماننووسی ئەمریکی، لە ساڵی ١٩٣٩ لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٩٥ کۆچی دوایی کردووە.

 

لە کۆلێژێکی شاری نیویۆرک خوێندویەتی و وەرگری خەڵاتی کتێبی ئەمریکییە، کە کۆمەڵێک خەڵاتی ساڵانەی ئەدەبی ئەمریکییە و دەدرێت بە نووسەرانی داهێنەر.

 

یەکێک لە جوانترین وتەکانی ئەوەیە کە دەڵێت: "ڕۆڵی هونەرمەند ئەوەیە وا لە شۆڕش بکات هیچ شتێک بەرەنگاری نەبێتەوە"