فیلمی ئەمڕۆ: خۆکوشتنی پاکیزەکان

 

فیلمی خۆکوشتنی پاکیزەکان، لە دەوری چیرۆکی پێنج کچ لە خێزانێکی کۆچبەری یۆنانی دەسوڕێتەوە کە خۆیان کوشتووە، فیلمێکی درامای ئەمریکییە، لەلایەن سۆفیا کۆپۆلا نووسراوە و دەرهێنراوە، کە جەیمس وۆدز، کاثلین تێرنەر، کیرستن دانست، ئەی.ج.کوک، جۆش هارتنێت ڕۆڵی سەرەکیان تێدا گێڕاوە، لەسەر بنەمای ڕۆمانەکە بە هەمان ناونیشان کە لە ساڵی ١٩٩٣ بڵاوکرایەوە، سەرکەوتنێکی دەنگدانەوەی هەبوو چونکە وەرگێڕدراوە بۆ زیاتر لە ١٥ زمان.

 

چیرۆکی پێنج کچ لە گەڕەکێکی ئەمریکادا دەگێڕێتەوە، لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، کە یەکێک لە کچەکان هەوڵی خۆکوشتن دەدات، هەموو کچەکان دەخرێنە ژێر چاودێری وردەوە لەلایەن دایک و باوکیانەوە کە لە ڕادەبەدەر پارێزگارییان لێکردن و لە ماڵەوە زیندانیان کردن، ئەمەش بووە هۆی دابڕانیان لە کۆمەڵگە و توشبوونیان بە خەمۆکی.

 

چیرۆکێکی ستەمکاری و ترسناکی پێنچ کچ لە نێوان تەمەنەکانی ١٣-١٧ ساڵدا، لە بنەماڵەیەکی کۆچبەری یۆنانی بە ناوی "خێزانی لیسبۆن"ە، بەبێ ئاگادارکردنەوە، یەکێکیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، دوای چەند مانگێک دانیشتوانی ئەو گەڕەکە بە دەنگی ئەمبولانسەکان بەئاگا هاتنەوە بۆ بردنی تەرمی ئەو چوار کچە کە ڕازی بوون بە خۆکوشتن، بەڵام هەریەکەیان بە شێوەیەکی جیاواز، دوای چەندین هەوڵی هەڵهاتنی شکستخواردوو.

 

فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی کان لە ساڵی ١٩٩٩ نمایشکرا، هەروەها لە لیستی هەفتەنامەی ئینتەرتەینمەنتدا پلەی ٣٩ی بەدەستهێنا لە لیستی ٥٠ باشترین فیلمی بچووکی ساڵی ٢٠١٥.

 

لینکی فیلم: https://roof.egybest.to/movie/the-virgin-suicides-1999/?ref=search-p1