قسەکانی ژنێک لە یادەوەری مێژوودا

زەها حەدید ژنێکی عێراقییە و شکێنەری ئەو بیرۆکە کۆنەپەرستانەیە کە بواری تەلارسازی بۆ پیاوان قۆرخ دەکەن و بووە یەکێک لە بەناوبانگترین تەلارساز لە جیهاندا.

 

زەها محەمەد حسێن حەدید لاهیبی، تەلارسازێکی عێراقییە و لە ساڵی ١٩٥٠دا لە بەغدا لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٧ لە کۆمەڵەی تەلارسازی لە لەندەن خوێندنی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٧١دا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بیرکاری لە زانکۆی ئەمریکی بەیروت بەدەستهێناوە و لە ساڵی ٢٠١٦ لە میامی کۆچی دوایی کردووە.

 

زەها حەدید یەکێک بووە لە پێشەنگەکانی پارتی دیموکراتی نیشتمانی عێراق و وەزیری پێشووی دارایی عێراق بووە لە نێوان ساڵانی ١٩٥٨-١٩٦٠، ناوبانگێکی بەرفراوانی لە بازنەکانی تەلارسازی ڕۆژئاوادا بەدەستهێناوە، هەروەها مەدالیای پێزانینی لە شاژنی بەریتانیا وەرگرتووە.

 

زەها حەدید ٩٥٠ پڕۆژەی لە ٤٤ وڵاتدا جێبەجێ کردووە، کارەکانی بە خەیاڵی لە قەڵەم دەدرێت، چونکە دیزاینەکانی هێڵی ئازاد و بەربڵاون، کە بە هێڵی ئاسۆیی و ڕاست پێناسە ناکرێن.

 

چەندین خەڵات و مەدالیای بەناوبانگ و نازناوی فەخری لە هونەرەکانی تەلارسازیدا وەرگرتووە، هەروەها یەکێک بووە لە یەکەم ژنان کە خەڵاتی پریتزکەری لە بواری تەلارسازیدا لە ساڵی ٢٠٠٤ وەرگرتووە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٢دا خەڵاتی ڕێزلێنانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا و مەدالیای ئیمپراتۆری ژاپۆنی بەدەستهێناوە و میدالیای زێڕی شاهانەی بەدەستهێنا لە چوارچێوەی خەڵاتی RIBA بۆ هونەرە ئەندازیارییەکان لە ساڵی ٢٠١٦دا وەک یەکەم ژن کە خاوەنی میدالیای زێڕ بێت.

 

زەها حەدید بە بەهێزترین ئەندازیار لە جیهاندا پێناسە دەکرێت، پێیوابوو بواری تەلارسازی تەنها لە پیاواندا سنوردار نەبووە، دەستکەوتی عەرەبی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە، نەک تەنها دیزاینی تەلارسازی، بەڵکو دیزاینی مۆبیلیات و تەنانەت پێڵاویشی کردووە لە ساڵی ٢٠١٠ وەک چوارەم بەهێزترین ژن لە جیهاندا هەڵبژێردرا.

 

یەکێک لە وتە بەناوبانگەکانی ئەوەیە: "ڕۆژئاوا شەڕیان لەگەڵ کردم، چونکە من عەرەب بووم، عەرەبیش شەڕیان لەگەڵ کردم، چونکە من ژن بووم."