وتەیەکی عائیشە لە یادەوەری مێژوودا ماوەتەوە

عائیشە شەنا کاری پەرستاری دەکرد، ڕووداوێک کە لەبەردەمیدا ڕوویدا، کاریگەری خستەسەر عائیشە و بڕیاریدا پرسی دایکانی تەمەن منداڵ و بجوڵێنێت و بۆ کەمکردنەوەی بێ ماڵ و حاڵبوونی منداڵان و کوشتنی شەرەف لە کۆمەڵگە عەرەبییەکان کار بکات.

 

عائیشە شەنا، چالاکێکی کۆمەڵایەتی خەڵکی مەغریبە و داکۆکیکاری مافی ژنانە، لە ساڵی ١٩٤١ لەدایک بووە، داکۆکیکارێکی سەرسەختی دایکانی منداڵ و قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی بووە، کۆمەڵەی “هاوپشتی ژنان”ی دامەزراندووە بۆ پشتیوانیکردنیان و دابینکردنی مافی یاسایی و دەروونی و هاوکاری ئابووری.

 

عائیشە یەکەم ژنە کە پێشنیار دەکات حکومەتی مەغریب گرنگی بە "پلاندانانی خێزان" بدات، چەندین کتێبی لەسەر ئازارەکانی ژنان بڵاوکردووەتەوە، هەروەها خەڵاتی ئۆپیسی بۆ کاری مرۆیی لە ساڵی ٢٠٠٩ وەرگرتووە.


یەکێک لە وتەکانی کە لە یادەوەری مێژوودا ماوەتەوە، ئەوەیە کە لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: "شانازی دەکەم کە تیشکم خستووەتە سەر ئەم دیاردەیە و لەلایەن باڵاترین دەسەڵاتی مەغریبەوە گرنگی پێدراوە، بۆ من ئەمە شۆڕشێکی ڕاستەقینەیە".