ژیاننامەی ئەمڕۆ: ئەو ژنەی بەهۆی نوسینەکانییەوە ڕووبەڕووی تیرۆر دەبێتەوە

مه‌لاله به هۆى نوسينى ژيانى ژنان و کچانى پاکستان له وێب بڵۆگى خۆى لرسه‌ر تۆڕى کۆمه‌ڵايه‌تى، له ساڵى ٢٠١٢دا له‌لايەن گروپى چەکدارانی تاڵيبانەوە هەوڵی تیرۆرکردنی درا، لە ساڵی ٢٠١٣ لە دوای باراک ئۆباماوە بە دوومین کەسایەتی ئاشتی لە جیهان ناسێنراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

مه‌لاله يوسف زای "گوڵ مه‌کيى" له ساڵى ١٩٩٧ له شارى مينگۆراى وڵاتى پاکستان لەدايکبووه و  چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە، لە بوارەکانی مافى منداڵان کاری کردووە و ئه‌ندامى که‌مپینى خوێندى کچان بووە له وڵاتى پاکستان.

 

مه‌لاله ڕه‌خنه له مه‌لاکانى وڵاتى خۆى ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "کچان له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى تاڵيبان بەهۆی لێدوانی مەلاکان و قەدەغەکردنی خوێندنەوە، ترسيان هه‌بوو که تێزاب به دەموچاوياندا بکرێت، يان لەلايەن تیرۆريستە‌کانەوە بفرێندرێن، بۆيه بێ ئه‌وه‌ى که جلوبه‌رگى تايبه‌ت به قوتابخانه‌ له‌به‌ربکه‌ن، به جلێکى ئاسای و بە نهێنی ده‌چوونه‌ قوتابخانه و کتێبه‌کانيان له‌ ژێر چارشێوەکانیان  ده‌شارده‌وه".

 

پەرتوکی 'من مه‌لاله' نوسراوى مه‌لاله‌يه‌ و له‌لايەن کريستيان لۆمب ڕۆژنامه‌نووسى بەريتانی چاپکراوه، پەرتوکەکە باس له ژیانی ٦١ مليۆن منداڵى پاکستانى ده‌کات، که له خوێندن بێبه‌شن.

 

له ساڵى ٢٠١٢ گۆڤارى تايمز، مه‌لاله‌ى دواى باراک ئۆبامای سه‌رۆک کۆمارى پێشووتری ئه‌مريکا، به دووهه‌مين که‌سايه‌تى ساڵ لە جيهاندا ناساند، له ساڵى ٢٠١٣ پارله‌مانى ئه‌وروپا خه‌ڵاتى ساخارۆفى به مه‌لاله به‌خشى، بۆ هه‌وڵه‌کانى له بابه‌تى منداڵان.

له ساڵى ٢٠١٤ مەلالە خه‌ڵاتى  نۆبێلى ئاشتی  وه‌رگرت.

لەسه‌ر ژيانى مه‌لاله، دۆکۆمێنتارییەک لەلایەن دێويس گۆگنهايم به ناوى 'ئه‌و به من ده‌ڵێت مه‌لاله' دروست کرا، که باس له ژيانى ڕاسته‌قينه‌ى مه‌لاله ده‌کات و له ساڵى ٢٠١٥ له سينه‌ماکانى ئه‌مريکا پەخش کرا.

 

ت.پ