تابلۆی نمونەیی ژنێکی گەنج

تابلۆیەکی هونەرمەندی ئیتالی ساندرۆ بۆتیکێلە لە نێوان ساڵانی ١٤٨٠-١٤٨٥ کێشاویەتی، لە تابلۆکەدا شکۆداری سیمۆنێتا ڤێسپوچی دەخاتەڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ژنەی کە لە تابلۆکەدا نەخشی کێشاوە سیمۆنێتا ڤێسپوچی هاوژینی مارکۆ ڤێسپوچیی سەرداری فلۆرەنسی بوو، کە خاوەنی جوانییەکی سەرنجڕاکێش و زەردەخەنەی خەمناک و ڕەنگدانەوەیەکی جوان بوو.

 

ژنی ناو تابلۆکە لەسەرلا وەستاوە بەرەو لای چەپ، کە وەستانێکی واتادار بوو لە سەدەی ڕێنیساسدا، هونەرمەند باکگراوندێکی تاریکی هەڵبژاردووە تا جوانییەکەی بەشێوەیەکی دیار دەربکەوێت، هەروەها کراسێکی ڕەنگ خۆڵەمێشی و کەمێک سوری تێکەڵاوە، هەروەها خاوەنی قژێکی زەردباوی تێکەڵ بە مرواری سپییە لەگەڵ ڕەنگی سور، هەروەها چەند پارچەیەکی بریقەداری زۆری هەیە کە درێژترینیان لە شێوەی کەوانێک لە سەرەوەی سەریدایە و تاجی بۆ دانراوە و بە تەوقەیەکی قژی پەڕەیی پێکەوە چەقێنراوە.

 

لەم تابلۆیەدا ساندرۆ بۆتیکێلە دەیویست بەڕوونی ئاماژە بە نمونەیەکی پەری ئاسا بکات.