ڕاپۆرت
-
هێمای بەرخۆدان؛ لە بێریتانەوە بۆ بە سوپابوونی ژنان - ١
ئەندامی فەرماندەیی بڕیاردانی ناوەندی یەژاستار شەفەق ئاریەن، باسی له چالاکی سیمبولیی بەرخۆدانی ژنی کورد بێریتان هێڤی کرد له به رامبەر هاریکاری و وتی: وەڵامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چالاکییەکەی بێریتان، دروستکردنی سوپای ژن بوو.
-
ناوی بەشێک لە ژنە بەربژێرە دەرچووەکان بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی ٪٩٩.٦٣ی دەنگی جیاکراوەی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند و لێرەوە ناوی بەشێک لە ژنە بەربژێرە دەرچووەکان بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەخەینەڕوو.
-
چاوەڕێ دەکرێت بەشداری لە هەڵبژاردنی گشتیدا ئاستی بەرز تۆمار بکات
لە هەڵبژاردنی تایبەتدا ئاستی بەشداریکردنی دەنگدەر ٪٩٧ بوو، چاوەڕێش دەکرێت ئەم بەشدارییە لە هەڵبژاردنی گشتیدا ئاستی بەرز تۆمار بکرێت، لەم ڕاپۆرتەدا زانیارییەکانی هەڵبژاردنی تایبەت دەخەینەڕوو.
-
دانپێدانانی سیخوڕەکان کوشتنی ژنانی کامپی ئاوارەکان ڕوون دەکاتەوە
زنجیرە دیکومێنتاری "دەستی تاریک"ی کەناڵی ڕۆناهی تیڤی، کە دانپێدانانی گروپێک سیخوڕ دەردەخات لە باشووری کوردستانەوە لەلایەن میت و پەدەکەوە ئاڕاستە دەکرێن، دەریدەخات کە کوشتنی ژنان لەناو کامپی ئاوارەکاندا لە پشتییەوە داگیرکاری هەیە.
-
ژنانی بەربژێر ئامادەن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
لەم ڕاپۆرتەدا بەشداریکردنی ژنان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەخەینەڕوو، ئامادەکارییەکان تەواو بوون و ٢٠ی ئەم مانگە دوو ملیۆن و ٨٩٣ هەزار کەس مافی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدانیان هەیە.
-
ئەزمونی ژنانی کورد لە بواری سیاسەت و بەڕێوبردندا
دەستکەوتەکانی ژنانی کورد لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بە قوربانیی بێ ئەندازە بەدەستهاتووە، ژنانی ئازادیخواز لە شوێنە جیاوازەکاندا ئەم دەستکەوتانەیان لە کار و خەباتی خۆیاندا بە نموونە وەرگرتووە.
-
خەونەکەی ناگیهان هاوڕێیانی هێنایانە دی
ناوەندی ئەرشیف، لێکۆڵینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد، ناوەندێکی مێژوویی ژنانە، کە خامەی ژنان لە هەناوی خۆیدا کۆدەکاتەوە، ناوەندەکە خەونی ناگیهان ئاکارسەل بوو، کە لە دوای خۆی، هاوڕێیانی خەونەکەیان هێنایەدی و کردیانە دیاری ڕۆحی ناگیهان و تێکۆشانی ئازادی ژنانە.
-
گوڵستان و هێرۆ؛ باخچەیەک لە گوڵزاری ڕۆژنامەگەری ئازاد
"ئێمە شێتی ئازادین"، ئەمە وتەیەکی گوڵستان تارایە، کە دەتوانێت ٢٤ ساڵ خەبات و تێکۆشانی وەک ڕۆژنامەنووسێک، لە ڕاگەیاندنی ئازاددا واتادار بکات، ڕەنج و هەوڵدانەکانی بۆ نیشاندانی ڕاستیەکان لە مێژوودا تۆمار بکات.
-
ژنان کولتوورە ڕەسەنەکان دەپارێزن
ئەفسون ئەفشاری
-
دۆسییە ٣؛ ڕاستینەی منداڵان لە تورکیا
بەرفین ئەلچی لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئامەد ڕایگەیاند، بەهۆی باوەڕبوون بە سیاسەتی بێ سزایی، پشتگوێخستنی 'خێزانەکان' بووەتە هۆی کۆمەڵکوژی، بۆ ڕێگریکردن لە تاوانەکان، گرنگە باسی جەیلان و منداڵە کوژراوەکان بکرێت.
-
دۆسیە ٢؛ ڕاستینەی منداڵان لە تورکیا
جەیلان، ئوگور، جەمیلە، ئەنەس... ئەم ناوانە وەک لیستێک بەردەوام دەبن.، تا ڕۆژی ئەمڕۆش دادپەروەی بۆ جەیلان ئۆکۆل پێکنەهاتووە، بەڵام کۆمەڵکوژی نوێ ڕوودەدات، منداڵانی کورد دەبنە ئامانجی یەکەمی شەڕەکە.
-
دۆسیەی ١؛ ڕاستینەی منداڵان لە تورکیا
لە تورکیا دوای کوشتنی نارین گوران، جارێکی تر باسی ئەو منداڵانە دەکرێت کە بێ پاراستن ماونەتەوە. لە نارینەوە تا جەیلان ئۆنکۆڵ کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دەوڵەت کوشتی، ڕووداوەکان ئەوە دەردەخەن، وڵات بووەتە تاڵاوێک بۆ منداڵان، کە ناتوانن خۆیان دەرباز بکەن.
-
هاوپەیمانی ١٨٨؛ ئیرادەی ژنان دژی پێشێلکارییەکان
هاوپەیمانی ١٨٨ کە هاوپەیمانییەکی کۆمەڵایەتی ژنانە، لە دوای پێشنیاری هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارەی ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ دامەزرا و نوێنەرایەتی ئیرادەی ژنان دژی پێشێلکردنی مافەکانیان دەکات.
-
"خەڵکی کامپی مەخموور بەرەنگاری هەموو هێرشەکان دەبنەوە"
خەڵکی کامپی مەخموور تووشی هەموو جۆرە هێرش و گەمارۆ و سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە و حکومەتی عێراق دەبنەوە و سەرەڕای هەموو هێرشەکان، بەردەوامن لە شەڕ و بەرخۆدان.
-
مەرزیە؛ دەنگێک بە ڕەنگی خۆشەویستی وڵاتەکەی
مەرزیە فەریقی، ژنە هونەرمەندی کورد کە بە دەنگە بە سۆزەکەی هەر لە شاخەکانی کوردستانەوە تا دەرەوەی وڵات، تێکۆشان و جوانیەکانی گەل و وڵاتەکەی دەخستە بەر چاو و گوێ.
-
دوو ساڵ بەسەر شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا تێدەپەڕێت و هاواری ئازادی بەردوامە
کوشتنی ژینا ئەمینی دەستپێکی سەرهەڵدانی ژنان بوو لە دژی زوڵم و ستەم و سەپاندنەکانی ئەو ڕژێمە، ئەم سەرهەڵدانە لە سنوری ئێراندا نەمایەوە و بە جیهاندا بڵاوبووەوە، تا ئەو ئاستەی ژنانی هیندستان دژی دەستدرێژی و کوشتنی پەرستارێک هاواری ژن، ژیان، ئازادییان کرد.
-
زیلان عوسمان: چارەسەری ڕیشەیی بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی پەروەردەیە
هەرچەندە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژنان هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دەدەن، بەڵام تا دێت کەیسەکانی توندوتیژی زیاد دەکات و چەرەسەری ڕیشەیی بۆ نادۆزرێتەوە، پارێزەرێکیش دەڵێت: چارەسەری ڕیشەیی پەروەردەیە.
-
ڕۆژنامەگەری ئازاد؛ ترسی ناو دڵی دوژمنان
پێشەنگانی ڕۆژنامەگەری ئازاد، بە ڕۆح و هەست و قەڵەم و کامێراکانیان لەپێناو دۆزی گەلێکدا بەردەوام لە تێکۆشاندا بوون، بەهۆی ئەو کاریگەرییە بەهێزەی ڕۆژنامەنووسانی ئازادەوە، بەردەوام لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە دەکرێنە ئامانج.
-
هەر بستێک لە خاکی کوردستان بە خوێنی شەهیدێک ئاو دەدرێت
گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، کە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤دا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە بڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەسەر ڕێگای سەیدسادق لە کاتی ئەرکی میدیایدا کرانە ئامانج، بوونە یەکێک لە گوڵزارەکانی باخی شەهیدانی کوردستان و بۆ ئەبەد ناویان لە دڵی وڵاتپارێزاندا دەمێنیتەوە
-
فۆبیای دەوڵەتی تورک لە ئیرادەی ئازادیخوازانی باشووری کوردستان
دەوڵەتی تورک کە ترسی لە ئیرادەی ئازادیخوازانە، هێرش دەکاتەسەر ئازادیخوازان و تیرۆریان دەکات، لەمساڵدا سێ ژنی پێشەنگی بەشێوازی جیاواز تیرۆر کردووەو بێ لێپرسینەوە بەردەوامە لە کارە قێزەونەکانی.