لە ڕوانگەی ژنانەوە، ١ی ئایار
ئەو ژنانەی کە هەموو ساڵێک بە گیانی بەرخۆدانەوە ١ی ئایار یاد دەکەنەوە، دەڵێن ئەم ڕۆژە جیهانیانە لە ڕێگەی تئکۆشان و بەرخۆدانی گەلانەوە ڕاگەیەندراون کە ستەمیان ڕەتکردووەتەوە.
سارا عەگید- ئەسما محەمەد
قامیشلۆ – ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانە، لە کۆنگرەی پاریسی ڕێکخراوی جیهانی کرێکاران لە ساڵی ١٨٨٩ وەک ”ڕۆژی هاوبەشی کرێکاران” پەسەند کرا، لەو ساڵەشەوە ساڵانە سەدان هەزار کرێکار و چینی کرێکار لە سەرانسەری جیهاندا ئەم جەژنەیان بەڕێوە بردووە، بەڵام لە زۆر ڕووەوە کرێکاران لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش دەمێننەوە. لە ٩٥ وڵاتی جیهان بە چالاکی جیاواز وەک ڕێپێوان و خۆپیشاندان و چەندانی تر ئاهەنگ دەگێڕدرێت.
ڕووداوی هایمارکێت هەنگاوێک بوو بەرەو پەسەندکردنی ١ی ئایار
نەریتی ئەم ڕۆژگارە خاوەنی مێژوویەکی مەزن و ناوازەی خەبات و بەرخۆدانی کرێکارانن کە کاتژمێرێکی زۆر و بە موچەیەکی کەم لە کارگەکان یان لە باڵەخانە ناپارێزراوەکاندا کاریان دەکرد، کۆنگرەی نێودەوڵەتی کرێکاران کە لە ساڵی ١٨٨٩ لە پاریس بەڕێوەچوو، دووەمین ئینتەرناسیۆنالی بۆ پارتە کرێکاری و سۆسیالیستی و مارکسیستەکان دامەزراند. هەروەها بڕیاریدا ”خۆپیشاندانی گەورەی نێودەوڵەتی” بۆ پشتیوانی لە داواکارییەکانی چینی کرێکار، بەتایبەتی بۆ پەسەندکردنی ڕۆژی کارکردنی ٨ کاتژمێری، ئەم بەروارە لەلایەن فیدراسیۆنی کرێکارانی ئەمریکاوە بۆ یادی خۆپیشاندانی گشتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرا، بەڵام سەرەتای ئەم داواکاری و خۆپیشاندانانە لە ١ی ئایاری ١٨٨٦ بوو و تا ٤ی ئایاری هەمان ساڵ بەردەوام بوو، هەروەها بە ”ڕووداوی هایمارکێت” گەیشتە لوتکە، ئەم خۆپیشاندانانە بوونەتە یادگاریەک و بۆنەیەک کە ساڵانە ئاهەنگ دەگێڕدرێت.
”سەرەتا خۆپیشاندان هەبوو”
لە ٢١ی نیسانی ١٨٥٦ بەردی بناغە لە شاری ڤیکتۆریا لە نەمسا دانرا، خۆپیشاندانێکی گەلان بۆ ماوەی ٨ کاتژمێری کارکردن بەڕێوەچوو، ئەم خۆپیشاندانە ئیلهامبەخش بوو بۆ کرێکارانی ئەمریکی بۆ ئەوەی یەکەمین خۆپیشاندانیش ئەنجام بدەن، دوای ڕووداوی هایمارکێت، ئەو ڕووداوە بوو بە ساتێکی بنەڕەتی لە مێژووی بزووتنەوەی کرێکاری جیهانیدا، ڕووداوەکە لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا لە ٤ی ئایاری ١٨٨٦ ڕوویدا، هۆکاری سەرەکی بوو کە ١ی ئایاری هەموو ساڵێک بوو بە ڕۆژی جیهانی کرێکاران، هەر بەم بۆنەیەوە کرێکاران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بە تایبەت لە شیکاگۆ چەندین خۆپیشاندان و ڕێپێوانی گەلانیا ڕێکخست و لەو چالاکییە جیاوازەکاندا خوازیاری پێناسەکردنی کاتی دەوام بوون.
دروشمی ”٨ کاتژمێر کارکردن، ٨ کاتژمێر پشوو و ٨ کاتژمێر خەوتن”
ئەم کارە داوای کەمکردنەوەی کاتی دەوامی ڕۆژانە لە ١٠ کاتژمێرەوە بۆ ١٤ کاتژمێر بۆ ٨ کاتژمێر کرا، چالاکییەکان بە دروشمی ”٨ کاتژمێر کارکردن، ٨ کاتژمێر پشوو و ٨ کاتژمێر خەوتن” بەڕێوەچوون. لە ٣ی ئایاردا پۆلیس لەبەردەم کارگەی کشتوکاڵی ‘ماککۆرمیک’ هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ڕۆژی دواتر بەڕێوەبەران داوایان لە کرێکاران کرد لە مەیدانی هایمارکێت کۆببنەوە بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، بەڵام لە میانی کۆبوونەوەکەدا کەسێکی نەناسراو بۆمبێکی دینامیتی فڕێدایە سەر پۆلیس و بەهۆیەوە ٧ پۆلیس و ٤ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. بەو پێیەی زۆرێک لە سەرکردەکانی ئەم خۆپیشاندانە گیران و لە سێدارە دراون، ئەم ڕووداوە لەلایەن کرێکارانەوە وەک ڕووداوێکی ناڕەوا پێناسە کرا، بوو بە سیمبولی بەرخۆدان بۆ مافی کرێکاران، ئەم ڕۆژە ڕاگەیەندرا. هەرچەندە ڕۆژێکی جیهانییە، بەڵام لە زۆرێک لە وڵاتان ئاهەنگ ناگێڕدرێت.
ڕۆژانی جیهانی
کاتێک باسی ئەو ڕۆژانە دەکەین کە دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان دیارییان کردووە، ناڵێین هەموو چین و توێژێک یان کەسێک کە داوای ئازادی یان ماف و دادپەروەری کردبێت بەدەستی هێناوە، بەپێچەوانەوە تا ئەمڕۆش خەڵکێکی زۆر لە خەباتدان، چونکە مافی ژیان و بوونیان مسۆگەر نەکراوە، ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لە ٨ی ئاداردا بەڕێوەدەچێت، هەروەها ڕۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنانە، کە هەموو ساڵێک لە ٢٥ی نیساندا یادی دەکرێتەوە، ئەم ڕۆژە و دەیان ڕۆژی جیهانی بەخۆیان نەهاتۆتە ئاراوە، بەڵام بە تێکۆشان و ناڕەزایەتی و شۆڕش و بە تێچووی زۆرەوە بەدیهاتن.
”سیستەمی سەرمایەداری کرێکاران دەدزێت”
هەرچەندە قبوڵکردنی گشتی هەیە، بەڵام لە پراکتیکدا سستە، چونکە سیستەمی ئێستا هەمیشە دزی و پێشێلکاری کاری مرۆڤایەتی دەکات. سیستمی سەرمایەداری ئێستا دەستی بۆ هەموو بوارەکانی ژیانی مرۆڤ بەرفراوان کردووە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی هەمەلایەنە هەڵسەنگاندن بۆ سیستەمی سەرمایەداری دەکات و وتی: کە سیستەمێکە لەسەر بەکارهێنان و چەوساندنەوە بونیاد نراوە و هیوا و چارەسەر بۆ خەڵک دابین ناکات، بەپێچەوانەوە، هەمیشە بە شێوازە فریودەرەکانی هەموو شتێک کە هەیە ژێردەستە دەکات، خۆی گەورە دەکات، ئەو کارە دەدزێت کە کۆمەڵگەکان بە دەستی خۆیان دروستیان کردووە، مێشکی گەنجان بێ باوەر بەجێدەهێڵێت و بە ئازادییەکی ساختە خۆی پێناسە دەکات، ئەم بابەتە پەیوەندی بە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەتی ئەو ژنانەوە هەیە کە لە سەرەتای مێژووەوە هەمیشە خاوەنی کار و ئابووری و کۆمەڵگەی خۆیان بوون، تا ئەمڕۆ تەنها ژنان وەک کاڵا و کرێکاری بێ موچە و ئامرازی ڕیکلام دەبینن.

ژنێک ئەمڕۆ گەشە بە ئابووری ماڵەکەی دەدات، دەستی بەڕووی پیاوان و سیستەمدا دەکاتەوە، پیاوێک کە پەروەردەی خۆی بە فریودەر و بێڕێزکردنی ژنانی بەدەستی ئەقڵیەتی پیاوسالاری بینیوە، ئەمڕۆ خۆی لەسەر کاری ژنان بەرز دەکاتەوە.
شۆڕشی زۆر ڕوویانداوە، بەڵام کرێکاری و ژن پرسی لاوەکییان بووە
هەرچەندە شۆڕشەکان بە ناوی سۆسیالیزمدا ڕوویانداوە، بەڵام هەمیشە کار و ژنیان کردووە بە پرسێکی لاوەکی، تەنها سەرمایە و سیستەمێکی باڵادەست زۆر بە گرنگ هەژمار کراوە، لە هەموو شوێنێکی جیهان چالاکی گەلان و خۆپیشاندانیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی ئێستا بەڕێوەدەچێت، بەڵام سیستەمی سەرمایەداری هێز و ترس و هەڕەشە بۆ سەر خەڵک بەکاردەهێنێت، ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە ڕوودەدەن، شەڕ و ململانێکانی ئێستا، ئەو کارەساتانەی کە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر سروشت و کۆمەڵگە هەیە، هەموویان دەبنە هۆی ئەوەی تاکە کرێکارێک دۆخی خۆی قبوڵ نەکات و بچێتە سەر شەقام و دەنگی مافەکانی خۆی بێت.
نموونەی ڕۆژئاوای کوردستان
هەرچەندە لە جیهانی سەرمایەداریدا هیچ پێگەیەک بۆ ژنان دیاری نەکراوە، بەڵام لە سایەی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نەک تەنها کۆمەڵگەی کورد کە لە دانپێدانان بە بوونی خۆی بێبەش بوو، دانی پێدا نا و دەستی کرد بە خەبات و بەرخۆدان، جگە لەوەش ژنی کورد گەڕایەوە بۆ ناسنامەی خۆی و بوو بە توخمێکی دڵنیای لە شۆڕشی کوردستاندا، نموونەی ئەمەش شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانە کە بووە مایەی هێز و خەبات و بەرخۆدان و ناسنامە و ئیلهام بۆ هەموو ژنانی جیهان، لە ڕۆژانی جیهانیدا ژنان هەمیشە لە دۆخێکدان کە چاوەڕێی ئەوەن مافەکانیان پێبدرێت، بەڵام شۆڕشی کوردستان ژنانی لەو پێگەیە دوورخستووەتەوە و کردوونی بە توخمێکی سەرەکی خەبات.
”بەربەستەکان لە دەسەڵاتدارەکانەوە دێن”
ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەر بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک (تەڤ-دێم)، پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو ژنانەی کە لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا کاردەکەن کرد. وتی: کرێکاران لە ١ی ئایاردا داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن، بەتایبەتی مافەکانی کار و ژیان و هەڵسەنگاندنەکەی بەم شێوەیە دەست پێکردووە، کرێکاران تەنها داوای دادپەروەرییان دەکرد و بۆ ئەوەش ڕێپێوان و چالاکیی جیاوازیان ئەنجامدا، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چەندین ڕۆژی تایبەت هەیە، لە ڕۆژی کرێکارانەوە تا ڕۆژی ژنان و دایکان، زلهێزە دەسەڵاتدارەکان ئاستەنگیان دروست کردووە بۆ ئەوەی ئەو گەلانە کە داوای ئازادی خۆیان دەکەن، نەتوانن بە مافەکانیان بگەن.

”سیستەم و دەوڵەت بە دزینی کاری مرۆڤ گەشەی کردووە”
سیستەمی سەرمایەداری کە هەمیشە خۆی لەسەر کاری مرۆڤ بونیاد ناوە، هیچی بۆ کۆمەڵگە نەهێشتۆتەوە، هەموو شتێکی خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، دەسەڵاتی فراوانتر کردووە، ئەم دەسەڵاتە بۆ خۆی بووەتە هێزێک و شەڕی جیهانی لەگەڵدا دەکات، سیستەمی دەسەڵاتداران تا زیاتر داهاتی هەبێت، مافی کەمتر دەدات بە فەرمانبەران و کرێکاران، کاتی کارکردنی بێ سنوور دەسەپێنێت، هەروەها سەرنجی بۆ دۆخی خەڵک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان ڕاکێشاوە، هەرچەندە دەوڵەتێک دەوڵەمەند بێت، ڕێژەی هەژاری لەوێ زۆر زیاترە، چونکە ئەو وڵاتە لەسەر کاری مرۆیی گەشەی کردووە، وتی: سیستم و دەوڵەت بە دزینی کاری مرۆڤ گەشەی کردووە، هەر بۆیە ساڵانە و هەموو جارێک، کرێکاران بۆ گەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان چالاکی و ڕێپێوانی گەلان ڕێکدەخەن.
”ڕێکخستن بە واتای یەکێتی گەل”
ڕەمزیە محەمەد ئاماژەی بەوەدا، کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرخۆدانێکی بێوێنە بەڕێوەچوو و لە سایەی ئەو بەرخۆدانەدا گەل توانی خۆی لە دەسەڵاتی سیستمی ڕژێمی بەعس ڕزگار بکات و وتی: خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشێکیان سازکرد و هەموو کۆمەڵگەش بەشدارییان لەو شۆڕشەدا کرد، ئامانجی شۆڕش تەنها بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعس و داعش نەبوو، بەڵکو ڕێکخستنی کۆمەڵگەش بوو، واتای ڕێکخستنی یەکگرتوویی گەل و تێگەیشتن لە ڕاستی بوون بوو، لەوانەیە دامەزراوەکان دامەزرابن، بەڵام هەر تاکێک لەناو دامەزراوەکەدا کار و پڕۆژەیەکی هەبووە.
”زۆرێک لە سەندیکاکان لە چوارچێوەی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ڕێکخراون”
لە سیستەمی سەرمایەداریدا شتێک نییە بە ناوی تەڤگەریەکانی گەلان یان ڕێکخراوێک کە کۆمەڵگە بتوانێت مافەکانی خۆی تێدا دووپات بکاتەوە، هەموو ئەوەی هەیە سەرکردە و فەرمانبەرە، بۆئەوەی بەشێک بێت لە سیستەم، هەمیشە بەهای پارە زیاد دەکرێت و هێزی کاری زیاتر بە واتای پارەی زیاتر دێت، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە یەکێتییەکانی ئێستا بونیاد دەنرێت، ڕەمزیە محەمەد بەم هەڵسەنگاندنانە وتی: لە چوارچێوەی توڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا زۆرێک لە سەندیکاکان ڕێکخراون، بە هۆی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس لە ڕۆژئاوای کوردستان، تا ئێستا هیچ کارێکی گەورە بۆ بەهێزکردنی ئابووری خەڵکی ناوچەکە دانەمەزراوە، ئەوەشی خستەڕوو، کە هەموو خەڵکی هەرێم بۆ ئەوە کارێکی زۆر دەکەن، بۆ ئەوەی گەل بە مافە ڕەواکانی خۆی بگات، لە هەموو شوێنێک و لە هەموو دامەزراوەیەکدا خەباتێکی بێ وێنەیان ئەنجامداوە.
”سیستەمی هاوسەرۆکایەتی هاوسەنگی دروستکرد”
ڕەمزیە محەمەد ڕایگەیاند، ئەو خەباتەی کە دەکرێت بۆ دادپەروەری و یەکسانی و ئازادییە بۆ ژنان و کۆمەڵگە و وتی: تەڤ-دەم وەک هەموو دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان وایە نەک تەنها پیاوان کار دەکەن، بەڵکو ژنانیش کار دەکەن و بەشداری دەکەن، سیستەمی هاوسەرۆکیش بنەمای هەموو کار و هەوڵەکانە، بەهۆی سیستەمی هاوسەرۆکایەتییەوە، ژنان توانیان بۆچوونیان هەبێت و بڕیار بدەن لەسەر پرسە گرنگەکان، هەروەها توانیان نوێنەرایەتی خۆیان بکەن و گفتوگۆ بکەن و سیستەمی خۆیان بونیاد بنێن و ڕێکبخەن و بگەنە ئەو بڕیارانەی کە پێویست بوو بیدەن، بۆ ئەنجامدانی هەوڵە هاوبەشەکان، پێویسته هاوسەنگ بن لەگەڵ هاوسەڕۆک و هەموو ئەندامانی دامودەزگاکانیان.
”ژن کرێکاری بێ موچەن”
ڕەمزیە محەمەد وتی: دادپەروەری و یەکسانی ژیانێکی هاوسەنگ بونیاد دەنێت، بۆیە هەمیشە هەوڵی پاراستن و دەستەبەرکردنی مافەکانی کرێکاران دەدەن، چونکە دەسەڵات بە ناوی دادپەروەرییەوە هیچی لە جیهاندا نەهێشتۆتەوە، دەسەڵاتی خۆیان بەسەر کۆمەڵگەدا سەپاندووە، ئەم کۆمەڵگەیەش فشار و دەسەڵاتی بەسەر ژناندا سەپاندووە، ژنان کرێکاری بێ موچەن، منداڵەکانیان پەروەردە دەکەن، پەروەردەیان دەکەن، بۆ کۆمەڵگە ئامادەیان دەکەن، بەڵام هەرگیز داوای مافی خۆیان ناکەن، کاری ژنان لەلایەن ئەندامانی خێزانەوە دانپێدانان نییە، چونکە ئەمە لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتدارەوە بەسەر خێزاندا دەسەپێندرێت.
”شۆڕشی ژنان نموونە و ئیلهامبەخش بوو بۆ هەموو ژنانی جیهان”
ڕەمزیە محەمەد بیری هێنایەوە کە ڕژێمی بەعس هەرگیز ڕۆژی ١ی ئایاری نەکرد بۆ ئەوەی خەڵک مافی نەبێ و وتی: بەڵام لە سایەی خەباتی خەڵک لە ڕۆژئاوای کوردستان، شۆڕشی ژنان ڕژێمی بەعسیشی ڕووخاند، شۆڕشی ژنان نموونە و ئیلهامبەخش بوو بۆ هەموو ژنانی جیهان، چونکە ژنان لە هەموو بوارەکاندا خۆیان ڕێکخست و ئیرادەی خۆیان نیشان دەدا و نوێنەرایەتی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکیان دەکرد، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە دەست و ماندووبوونی ژنان چەندین دەستکەوتی بەدەست هێنا، ئەگەر ژنان ڕۆڵ و دەسەڵاتێکی گەورەیان لە شۆڕشی کوردستانی ڕۆژئاوادا نەبووایە، شۆڕشی ئێمە سەرکەوتنی بەدەست نەدەهێنا و ڕژێمی بەعس لە ماوەیەکی کورتدا ئەم شۆڕشەی بێکاریگەر دەکرد.
”ژنان پێنوس و داس و دەمانچەیان کردە چەکی پێشەنگایەتی”
ژنان گەورەترین و گرنگترین ڕۆڵیان هەیە، ئەرکی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا یەکلاکەرەوەیە، ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان گرتە ئەستۆ و شەڕیان کرد، سەرنجڕاکێشترین شت ئەوەیە کە ژنان لە بواری بەرگریدا هەنگاوی گەورەیان ناوە، ژنان لە شەقام و گوندەکانی خۆیانەوە دەستیان پێکرد، بەرگرییان دەکرد و تەنانەت بەرگرییان لە هەموو وڵات کرد، ژنان نەک هەر پێنوس یان چەقۆ و داسیان هەڵگرت، بەڵکو چەکیان هەڵگرت و بەرگریان لە خۆیان کردە پێویستیەک جگە لە پەروەردە و ڕێکخستن و ئابووری، پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگەکانیان و هەرێمەکەیان بە گشتی، ژنان، بەو هێزە زۆرەیان داعشیان تێکشکاند، کە نەیاندەویست لەلایەن ژنێکەوە بکوژرێن.
”٨ی ئادار لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانەوە پشتگوێ دەخرێت”
ڕەمزیە محەمەد لە هەڵسەنگاندنەکانیدا، ووتی: ٨ی ئادار لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانەوە پشتگوێ دەخرێت و لە زۆر وڵاتدا ئەو ڕۆژە ئاهەنگی بۆ بەڕێوەناچێت، چونکە ئەوە نیشان دەدەن کە ژنان مافی خۆیان بەدەست هێناوە و ئازادیان مسۆگەر کردووە، دەیانەوێت ئەو مێژووە بسڕنەوە کە بە دەست و ماندووبوونی ژنان نووسراوە،لەوانەیە حکومەتێکی کاتی لە سووریا هاتبێتە سەر دەسەڵات، بەڵام حکومەت دەستی کرد بە کۆمەڵکوژی خەڵک و ژن و کۆمەڵگە، ئەو یاسایانەی ئەمڕۆ ئەم حکومەتە جێبەجێی دەکات دان بە مافەکانی ژناندا نانێت.
”ئەوان لە دادپەروەری ژنان دەترسن”
ڕەمزیە محەمەد وتی: هیچ دادپەروەرییەک نییە لەو شوێنانەی کە ژنان تێوەگلاون، ئەگەر ژنان بەشدار نەبن لە هەوڵەکانی دادپەروەریدا، چ جۆرە دادپەروەریەک لە کۆمەڵگەدا پراکتیزە دەکرێت؟ حکومەتی کاتی بڕیاریدا کە ژنان ناتوانن بەشداری لە بواری دادپەروەریدا بکەن، نە ژنان ناتوانن داواکاری گشتی بن و نە پارێزەر، هێرشەکانی ئێستا بۆ سەر ئیرادەی ژنان دەکرێن، سیستەمی نەتەوە-دەوڵەت یەکسانی ناخوازێت، دادپەروەری و دیموکراتیک هەمیشە دەیانەوێت بە خۆیان دەسەڵاتی خۆیام جیهان بکەن.
”یەپەژە و خۆبەڕێوبەری پشتگوێ دەخرێن”
ڕەمزیە محەمەد بیری هێنایەوە کە حکومەتی کاتی لەناکاو نزیک دەبێتەوە لە یەپەژە و سیستەمی خۆبەڕێوەبەری، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی قبوڵ ناکات و وتی: بە قبوڵنەکردنی یەپەژە کاری ژنان لە شۆڕشدا پشتگوێ دەخات، چونکە یەکەم هەنگاوی ئەم شۆڕشە لە لایەن ژنانەوە بوو و ئەوە ژنانن کە تا ئەمڕۆ خەبات دەکەن، بۆ ئەوەش بەدواداچوون بۆ دەستکەوتەکانمان دەکەین، هەڵوێستەکانمان بەرز دەکەینەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی پێشەنگ لە چوارچێوەی سووریای نوێدا ببینین. سووریایەکی دیموکراتیک، نوێ، بێ شەڕ، بێ وێرانکاری، بێ کۆمەڵکوژی بونیاد بنێن، وەک چۆن لە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگەدا هاوبەشی کارکردن هەیە، دەبێت ئەم هاوبەشییە لەناو سیستەمی نوێشدا هەبێت.

”ژنان ڕۆڵێکی گەورەیان وەرگرتووە و کۆمەڵگەکەیان لە هەموو ڕوویەکەوە بەڕێوەبردووە”
ڕۆدین عیسا، ئەندامی لیژنەی ئابووریی کۆنگرە ستار لە قامیشلۆ سەرنجی بۆ ڕۆڵی ژنان لە ئازادیدا ڕاکێشا، سەرەتای وتارەکەی بە پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ژنانی خەبات بۆ ئازادی لە ١ی ئایار دەستپێکرد، وتی: ژنان خەباتیان کردووە بۆ بەدەستهێنانی ئازادیان، هەروەها بیری خستەوە کە ژنان بۆ کاتژمێرەکانی کارکردن لە هەموو جیهاندا خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام سیستەمی هەژموونگەرایی و باڵادەستی پیاوان ڕێگەی نەداوە ژنان مافەکانیان بەدەستبهێنن، ژنان بێدەنگ نەبوون و بەرخۆدانیان فراوانتر کردووە، ژنان ڕۆڵێکی گەورەیان وەرگرتووە و لە هەموو ڕوویەکەوە سەرکردایەتی کۆمەڵگەکەیان کردووە.
”کارکردنی ژنان بە عەقڵێکی پیس سەرکوت کراوە”
ڕۆدین عیسا باسی لەوەشکرد، کە پیاوان هەمیشە پێشێلکاریی کاری ژنانیان کردووە و وتی: پیاوان هەمیشە بە هەستێکی شەرمەزارکەری کاری ژنانیان سەرکوت کردووە و بەرهەمەکانیشی دزیوە، ئەو کشتوکاڵەی کە ژنان بە دەستی پیرۆزی خۆیان دایانهێنابوو لێیان داگیر کردوون، ژنان توانیان چەندین هەنگاوی بناغەی لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا بنێن و لە سایەی فەلسەفەی ”ژن،ژیان،ئازادی” شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە و بوو بە میراسێکی هەمیشەیی بۆ هەموو ژنان.
ڕۆدین عیسا ڕایگەیاند، ژنان هەمیشە دروستکەری ژیان بوون، هەموو شتێکیان لێ دزراوە، ئەوان تەنها بوونەتە کاڵا یان کرێکاری بێ موچە کە سەعاتێکی زۆر کاردەکەن، چونکە هیچ یاسایەک نییە مافی ژنان بپارێزێت و دۆزی ژنان هەمیشە لە هەموو شۆڕشەکاندا لە پلەی لاوەکیدا بووە، بەڵام ئەمڕۆ ژنان لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا کاریگەرتر بوون.
”ژن لە ڕێگەی کارەکانیانەوە گەڕاونەتەوە بۆ کولتوورەکەیان”
ڕۆدین عیسا جەختی لەوە کردەوە، کە ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕێگەی ماندووبوون و بەرخۆدانی ناوازەی خۆیانەوە گەڕاونەتەوە بۆ کولتوورەکەیان، بە تایبەتی کشتوکاڵ و کۆکردنەوەی بەرهەم و بونیادنانەوەی پەیوەندی نێوان ژن و سروشت، کە پەیوەندییەکی نوێ نییە یان پەیوەندییەک نییە کە لە سەدەی بیست و یەکەمدا پەرەی سەندبێت، بەڵام ئەم پەیوەندییە بەهۆی سیستەمی پیاوسالارییەوە پچڕا، ئێمە لەو شوێنە دەستمان پێکرد کە وەک ژن لەدەستمان دابوو. لەسەر ئەم بنەمایە ژنان خۆیان بەڕێوەدەبرد و نەیاندەویست ببنە پەیوەندیی کەسی تر.
”ئێمە بە ئایدۆلۆژیا و زانین خۆمان بەڕێوە دەبەین”
لە میانی وتارەکەیدا، ڕۆدین عیسا تیشکی خستە سەر پرسەکانی پەروەردە و زانست و زانیاری و وتی: ژنان پێویستیان بە کەس نییە، ئێمە بە ئایدۆلۆژیا و زانست و زانیاری ژیانمان دەژین، کار و چالاکییەکانمان فراوانتر دەکەین، هەروەها دەزانین چۆن هانی ژنان بدەین بۆ کارکردن، ئاماژەی بەو پێشێلکارییانە کرد کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە بەرامبەر ژنان ئەنجامدراون و وتی: حکومەتی کاتی بەتەواوی مافەکانی ژنان پێشێل دەکات و دەیەوێت ئەو دەستکەوتانەی لەماوەی ساڵانی شۆڕشدا بەدەستیان هێناوە لێیان بسەنێتەوە، پێویستە ژنان بگەڕێنەوە ماڵەوە، بێدەنگ بن. بەڵام ژنانی ئەمڕۆ لە زۆر بواردا لەگەڵ هێزەکانیان بە شێوەیەکی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراو مامەڵە دەکەن. ژنان لە بواری ژیانی، ئابووری، سیاسی و لە هەمووی گرنگتر لە بواری سەربازیدا خۆیان ڕێکخست.
”شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان سەرچاوەی هێز و بەرخۆدان”
ڕەمزیە محەمەد و ڕۆدین عیسا ڕایانگەیاند، کە ئەزموونی ژنان لە ماوەی ١٥ ساڵی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بۆتە مایەی هێز و بەرخۆدان بۆ هەموو ژنانی جیهان. جگە لەوەش ئەم ئەزموونە دەتوانێت لە ڕێگەی پەروەردە و خۆڕێکخستن و پەرەپێدانی چالاکییە جیاوازەکانەوە ژنان بەهێزتر بکات.
بەهێزکردنی ژنان تەنها لە ڕۆژانی تایبەتدا ڕوونادات ئەگەر ڕۆژێکیش دابنرێت، ئەم ڕۆژە بەس نییە، چونکە ژنان و گەنجان و کۆمەڵگە لە هەموو بوارەکاندا تووشی چەوسانەوەی ئەقڵیەتی پیاوسالاری دەبن، ئەم چەوساندنەوەیە لە هەموو شوێنێکی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، ڕۆژانە منداڵ، ژن، گەنج، کرێکار، پزیشک یان دەسبەسەر دەکرێن یان دەگیرێن، دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن یان بێدەنگ دەبن، بۆیە خەبات دژ بە سیستەمی سەرمایەداری ناتوانرێت لە یەک ڕۆژدا سنووردار بکرێت، واتە ١ی ئایار، هەموو ڕۆژێک ڕۆژی ژنان و گەنجان و کرێکاران و ئەو کەسانە بێت کە لە پێناو ئازادیدا تێکۆشان دەکەن.