لە ڕژێمی بەعسەوە بۆ گروپی جیهادی؛ مێژووی گۆڕانی دیمۆگرافی و کاردانەوەکانی لە سووریا
کاردانەوەکانی گۆڕانی دیمۆگرافی لە سووریا یەکێک لە قووڵترین قەیرانەکانی ئەندازیاری دانیشتووان بەرجەستە دەکات، پراکتیزەکردنی سیستماتیک لە سەرانسەری سەردەمە سیاسییە جیاوازەکاندا بووەتە هۆی سڕینەوەی ناسنامە ناوخۆییەکان و بڵاوبوونەوەی پێکهاتە ڕەسەنەکان.
سیلڤا ئیبراهیم
ناوەندی هەواڵ- گۆڕانی دیمۆگرافی لە سووریا درێژکراوەی پرۆسەیەکی ئەندازیاریی مێژوویی دانیشتووانە کە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستیپێکردووە و لە لایەن داگیرکاریی تورکیاوە لە ڕێگەی سیاسەتی تورکیکردن و ئاوارەبوونی زۆرەملێ لە باکووری ئەو وڵاتە قووڵتر بووەتەوە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی مێژوویی، ئەمڕۆش ئەم ڕێبازە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع (جۆلانی) لە ڕێگەی "ئاوارەکردنی بێدەنگ" و هەژاری و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی بەردەوامە و نەخشەیەکی کۆمەڵایەتی پارچە پارچەکراو بەجێدەهێڵێت کە خزمەت بە بەرژەوەندی دەسەڵاتە نوێیەکە دەکات.
دەستەواژەی "گۆڕانکاری دیمۆگرافی" وەک یەکێک لە دیارترین کاردانەوەکانی قەیرانی سووریا سەریهەڵداوە، ئەمەش دوای پراکتیزەکردنی سیستماتیک بە ئامانجی ئاوارەکردنی دانیشتووانی ڕەسەن و هەڵوەشاندنەوەیان لە زەوییەکانیان، بەڵام ئەم سیاسەتە بەرهەمی قەیرانی ئێستا نییە، بەڵکو درێژکراوەی ستراتیژی ئەندازیاری دیمۆگرافییە کە ڕژێمی بەعس لە دوای سەرهەڵدانی دەسەڵاتەوە پەیڕەوی کردووە.
ئەم ڕەفتارە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی پێکدەهێنێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆمای دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، "دیپۆرتکردنەوە یان گواستنەوەی زۆرەملێی دانیشتووان" تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی پێکدەهێنێت ئەگەر وەک بەشێک لە هێرشێکی بەربڵاو یان سیستماتیکی ئاراستەی هاوڵاتیانی مەدەنی بکرێت، هەروەها ماددەی ٤٩ی کۆنوانسیۆنی چوارەمی جنێفی ساڵی ١٩٤٩ بە تەواوی گواستنەوەی زۆرەملێ، جا تاکەکەسی بێت یان بەکۆمەڵ یان دیپۆرتکردنەوەی کەسەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ ناوچەکانی دیکە قەدەغە دەکات.
ژمارەی دانیشتووانی سووریا بە نزیکەی ٢٣ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، کۆمەڵگەی سووریا بە پەیکەری دیمۆگرافیای هەمەچەشن تایبەتمەندە، کە لە عەرەبی سوننە پێکهاتووە، لەگەڵ مەزهەبە ئیسلامییەکانی دیکەی وەک عەلەوی و ئیسماعیلی و شیعە، ئەم فرەچەشنییە هەروەها دروزیش دەگرێتەوە، کۆمەڵگەیەکی مەسیحی فرە ئایین و فرە نەتەوەیی (وەک سریانی و ئاشووری و ئەرمەنی) و گروپە نەتەوەیی و ئایینییە گەورەکانی وەک کورد، تورکمان، چەرکاس و ئێزدیش دەگرێتەوە، لەگەڵئەوەشدا، ڕەگ و ڕیشەی گۆڕانی دیمۆگرافی لە سووریا لەگەڵ سەردەمی داگیرکاریدا تێکەڵ بووە، لە کاتی دابەشبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، زلهێزە نێودەوڵەتییەکان بە ئەنقەست قەوارەی جوگرافییان دروست کرد کە لەگەڵ دابەشبوونی دانیشتووانیان نەگونجێت، بۆ دەستەبەرکردنی کۆنترۆڵییان، فەرەنسا سیاسەتی "دابەشکردن و دەسەڵات"ی پەیڕەو کرد بە توندکردنەوەی دابەشبوونە کۆمەڵایەتییەکان و وەرگرتنی کەمینە تایبەتەکان و پێدانی خەڵاتی سیاسی و سەربازییان، کە ئەمەش بە ڕوونی لە سەردەمی هەڵبژێردراوی فەرەنسادا لە پڕۆژەی "دەوڵەتە بچووکە خێڵەکییەکان" و دامەزراندنی "هێزە تایبەتەکانی شام"دا دەرکەوت، کە پێکهاتەکەیان پشتی بە ڕاکێشانی هەندێک گروپ بەستبوو لە کاتێکدا هەندێکی دیکەیان بەدەر دەکرد بۆ چەسپاندنی کۆنترۆڵ، کە بووە هۆی دابڕانی گروپە کۆمەڵایەتییەکان و لاوازبوونی شوناسێکی نەتەوەیی یەکگرتوو.
ئەندازیاری دیمۆگرافی لە سەردەمی ئەسەد
دوابەدوای سەرکەوتنی ڕژێمی بەعس بۆ سەر دەسەڵات لە سووریا ساڵی ١٩٦٣ و سەرکەوتنی حافز ئەسەد بۆ سەرۆکایەتی سووریا لە ساڵی ١٩٧٠، سیاسەتێکی هاوشێوەی ڕژێمی پێشووی فەرەنسا کە خەڵاتی بە کۆمەڵێک تاقم دەدا لە کاتێکدا گروپەکانی دیکەی پەراوێز دەخست، ڕژێمی بەعس بۆ ماوەی ٥٣ ساڵ سەرنجی لەسەر چەسپاندنی کاریگەری خێزانی ئەسەد و کەسە نزیکەکانی لەناو کۆمەڵگەی عەلەوییەکان بوو، ئەم ڕێبازە وەرگێڕدرا بۆ "ئەندازیاری دیمۆگرافی" سیستماتیک کە شارە گەورەکانی وەک دیمەشق و حومسی کردە ئامانج، کە هاندانێکی بەرفراوانی ژیان و شەرمەزارکردنی پێشکەشکرا بۆ هاندانی نیشتەجێبوونی خێزانە عەلەوییەکانی نزیک لە ڕژێم لەم شارانەدا، تۆمارکردنی یاساییان بە گواستنەوەی تۆمارە مەدەنییەکانیان بۆ تۆمارە کۆنەکانی شارەکە ئاسانکاری بۆ کرا، لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنی ڕاستیەکی دیمۆگرافیای نوێ و تێکەڵکردنیان لەگەڵ پەیکەری مێژوویی شارەکەدا.
پشتێنەی عەرەبی
پشتێنەی عەرەبی پڕۆژەیەکی بەعەرەبکردن و ئەندازیاری دیمۆگرافی بوو کە لە ساڵی ١٩٦٥ لەلایەن حکومەتی سووریاوە پەسەندکرا و لە ساڵی ١٩٧٤ جێبەجێکرا، پڕۆژەکە بریتی بوو لە دروستکردنی شریتێکی سنووری بە درێژایی ٢٧٥ کیلۆمەتر و قووڵایی ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر بەدرێژایی سنووری تورکیا، ئەم شریتە لە شاری دێریکەوە لە ڕۆژهەڵاتەوە تا شاری سەرێکانی لە ڕۆژئاوا درێژ بووەوە، ئەمەش بە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زاری جوتیارانی کورد و نیشتەجێکردنی خێڵە عەرەبەکان کە لە ناوچەکانی دراوسێوە گواستراونەتەوەکان بەدیهات، دەست بەسەر زەوییە بەپیتەکاندا گیرا و بەسەر ئەو خێزانە عەرەبانەدا دابەشکرا کە لە شارەکانی ڕەققە و حەلەبەوە هێنراون.
ئەم سیاسەتە بە ئامانجی پچڕاندنی یەکڕیزی جوگرافی و دیمۆگرافیای کورد بەدرێژایی سنوور و گۆڕینی بە پشتێنەی دانیشتوانی لایەنگری حکومەت، کەئەمەش بە مەبەستی تێکدانی هەر پەیوەندییەکی مێژوویی بوو کە سنوورەکانی سەپێنراو لەلایەن ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ تێپەڕاندبێت، ئەم ڕێوشوێنە سیستماتیکییە هەوڵی دەدا ناهاوسەنگییەکی دیمۆگرافی لە پێکهاتەی دانیشتووانی ئەو کەرتە سنوورییەدا دروست بکات و دانیشتووانی کورد لە زۆرینەی ڕەهایەوە بگۆڕێت بۆ کەمینەیەکی پارچەپارچە.
لە هەمان کاتدا پڕۆژەکانی گەشەپێدان بەکارهێنران بۆ خزمەتکردنی پارچەپارچەبوونی دیمۆگرافی، بە دروستکردنی بەنداوی تشرین لەسەر ڕووباری فورات لە ساڵی ١٩٩٩، دواتر لافاوی گوندە کوردنشینەکان بەدرێژایی ڕووبارەکە لە ڕۆژئاوای کۆبانێ، دەسەڵاتدارانی بەعس بە ئەنقەست بڵاوەیان بە دانیشتووانەکەیان کرد بە پێدانی زەوی جێگرەوە بەو کەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووە لە قووڵایی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە زۆرینەیان عەرەبن، لەبری ئەوەی لە ناوچە جوگرافییە ڕەسەنەکانیاندا قەرەبوویان بکەنەوە.
لە پلاندانانی سیاسییەوە بۆ کاردانەوەکانی قەیران
سیاسەتە دیمۆگرافییەکانی پێشوو تەنها ڕێگەی خۆشکرد بۆ نەخشەیەکی تەواو نوێی دانیشتەوان کە بەهۆی چەندین ساڵ لە ململانێ و شۆڕشەوە لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە قاڵب درابوو، ئەم گۆڕانکارییە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤دا بە ڕووخانی ڕژێمی بەعس گەیشتە لوتکە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و گۆڕانکاری لە هاوسەنگی هێز لەسەر زەوی بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی ژمارەی دانیشتووانی ناو وڵات، لە نزیکەی ٢١ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠١١ بۆ نزیکەی ١٦ ملیۆن لە ئێستادا، بەپێی ئامار و ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە ١٣.٤ ملیۆن هاوڵاتی سووریا ئاوارەن، لەنێویاندا زیاتر لە ٦.٧ ملیۆن پەنابەر لە وڵاتانی دراوسێ (تورکیا، لوبنان و ئوردن) و ئەوروپا و نزیکەی ٦.٥ ملیۆن ئاوارە لە ناوخۆدا.
ئەم بزووتنەوە توندوتیژەی دانیشتووان بووە هۆی کەمکردنەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچانەی کە ناوەندی ناڕەزایەتییەکان بوون، لە کاتێکدا خێزانە لایەنگرەکانی ڕژێم لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی پێشوودا چڕبوونەوە، لەگەڵ کۆچێکی بەرفراوانی گەنجان، لە کۆتاییدا سنووری جیۆپۆلەتیکی نوێی دروستکرد کە لە ڕێگەیەوە ئەکتەرەکان هەوڵیان دەدا ڕاستیەکی دیمۆگرافی دابمەزرێنن کە خزمەت بە کایەکانی کاریگەرییەکانیان بکات.
گۆڕانی دیمۆگرافی لە سەردەمی داعشدا
ئەم دەستکاریکردنە لە ناسنامەی دانیشتووان تەنها لە لایەنە نەریتییەکانی ململانێدا سنووردار نەبوو، داعش وەک یاریزانێکی سەرەکی هاتە ناو شەڕەکەوە، پێشێلکارییەکانی لەسەر زەوی لەگەڵ ئەم ئامانجە جیۆپۆلەتیکیانەدا یەکدەگرنەوە، داعش بە ئەنقەست پێکهاتە خۆجێییەکانی لە پەراوێزی ناوچەکانی دەسەڵاتی خۆی کردە ئامانج و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی بە هۆکاری سیاسی و نەتەوەیی بە تایبەتی لە دژی دانیشتووانی کورد بەکارهێنا، ئەم سیاسەتە وەرگێڕدرا بۆ ئۆپەراسیۆنی ئاوارەیی سیستماتیک، لە ساڵی ٢٠١٣ بە دەرکردنی دانیشتووانی چەند گوندێکی کوردنشینی سەرێکانی و گری سپی، وەک سوسەک، یارقاوی، قزعلی دەستی پێکرد، ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە گوندەکانی کۆبانێ ساڵی ٢٠١٤ بە دەستبەسەرداگرتن و تاڵانکردن و سووتاندنی ماڵی کوردەکان گەیشتە لوتکە.
لە ساڵی ٢٠١٥ ئەم هەڵمەتانە فراوانتر بوون و ئاوارەبوونی دانیشتووانی گوندی تەل براک لە شاری حەسەکە لەخۆگرت، دوابەدوای ئەوە لە مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵدا فەرمانێکی فەرمی داعش دەرکرا کە بە فەرمانی دەرکردنی کورد لە ناوەندی شاری ڕەققە دەرکرا. پاشان لە مانگی تەمووزی ٢٠١٥دا داعش هەڵمەتێکی بەربڵاوی دەستگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی دەستیپێکرد کە کاریگەری لەسەر سەدان کەس لە گوندەکانی باب و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب هەبوو، هەزاران دانیشتووی ناچارکرد بچنە ناو شەپۆلی ئاوارەبوون بەرەو ناوچە ئارامەکانی وەک عەفرین، حەسەکە، قامیشلۆ، کۆبانێ.
سڕینەوەی ناسنامەی مێژوویی و ئەندازیاری نیشتەجێبوونی تورکیا
هێرشە سەربازییەکانی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ و بۆ سەر شارەکانی سەرێکانی و گیری سپی لە ساڵی ٢٠١٩، ئەم سیاسەتەی توندتر کرد و لە ئەنجامدا گۆڕانکارییەکی بەرفراوانی دیمۆگرافی و ئاوارەبوونی زۆرەملێی سەدان هەزار هاوڵاتی ڕەسەنی کورد و ئێزدی و مەسیحی لێکەوتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە بەڵگەدارەکان، لەوانە ئەوانەی لەو کاتەدا لەلایەن ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکراونەتەوە، هێرشی عەفرین زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی ئاوارە بووە، هەروەها ژمارەی دانیشتووانی کورد لەوێ بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە لەئەنجامی ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەستبەسەرداگرتنی موڵکەکانیان، لە سەرێکانی و گیرەسپی، ئاوارەبوونەکە زیاتر لە ٨٥٪ی دانیشتووانی ڕەسەنی گرتەوە، ژمارەی دانیشتووانی کورد لە سەرێکانی لە نزیکەی ٧٠ هەزار کەسەوە بۆ تەنها چەند دەیان کەس کەم بووەوە و بوونی مێژوویی ئەرمەنی و سریانی و ئێزدی کەم بووەوە بۆ چەند تاک.
ئەم گۆڕانکارییە توندانەی دیمۆگرافی لەگەڵ سیاسەتی سیستماتیکی تورکیکردندا بوو کە لە سەپاندنی زمان و دراوی تورکی و بەستنەوەی ناوچەکان بە پارێزگاکانی تورکیا لە ڕووی کارگێڕییەوە و گۆڕینی ناوی چوارگۆشەکان تێپەڕی، درێژبوونەوە بۆ لەناوبردنی شوێنەوار و مێژوویی و سڕینەوەی تایبەتمەندییە کولتوورییە ناوخۆییەکان، لە شوێنی ئەوان هەزاران دانیشتووی نوێ لە خێزانی چەتەکانی سەر بە تورکیاوە جێگیرکران.
ڕووخساری نوێی ئەندازیاری دیمۆگرافی: لەگەڵ گۆڕانی هەیکەلی دەسەڵاتدا، دەرکەوت کە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، گۆڕانکاری لە سروشتی بنەڕەتی قەیرانی سووریادا نەکرد، بەڵکو زەمینەی خۆشکرد بۆ دەسەڵاتێکی نوێ بە سەرۆکایەتی جیهادیەکانی هەتەشە کە ستراتیژییەکی ورد و سیستماتیکی بۆ تەواوکردنی ئەندازیاری دیمۆگرافی گرتەبەر، لەبری ئاوارەبوونی سەربازی ئاشکرا، حکومەتی کاتی پشتی بە ئامرازەکانی هەژاری و چەوساندنەوە بەست.
دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکانی کەنار دەریا و ناوەڕاست ڕووبەڕووی ئەو شتە بوونەتەوە کە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە "کۆمەڵکوژی برسێتی" پێناسەی کردووە و فشارە ئابوورییەکان کە دانیشتووانی ناوچەکەی ناچار کردووە زەویەکانیان بفرۆشن و پەنا بۆ دەرەوەی وڵات ببەن، جگە لەوەش، پڕۆژەی سیستماتیکی بە ئامانجی گۆڕانی دیمۆگرافی لە ناوچەی کەنارەکانی سووریادا بەدیکرا، ئەم پڕۆژانە پشت بە بڕە پارەیەکی زۆر دەبەستن بۆ کڕینی موڵک و ماڵ و بەکارهێنانی ئابووری کۆمەڵگەی عەلەوییەکان بۆ بەرژەوەندی گروپە سوننەکانی دڵسۆز بۆ حکومەتی کاتی و گروپە پاڵپشتیکراوەکانی ناوچەیی.
هەرچەندە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕووداوەکانی پێشووی توندوتیژی و هەڵمەتەکانی بە ئامانجگرتنی گوندەکانی لازقییە، تەرتوس و حەما لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە بەڵگەدار کردووە، بەڵام ڕێبازی ئێستا ئەمانە بە "ئاوارەی بێدەنگ" گۆڕیوە، ئەمەش لە گوندەکانی حەما و حومس لە ڕێگەی هەڵکوتانە سەر و کوشتنی دەرەوەی دادوەرییەوە دیار بوو، دواتر دەستبەسەرداگرتنی زۆرەملێ لە ماڵ و کێڵگەکان لە ژێر پەردەی "دەستبەسەرداگرتنی سزادا".
بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەکەی پەیمانگای ئەوروپی لە ساڵی ٢٠٢٥، ئەم وەدەرنانی گەشەپێدانە لەگەڵ جیاکاری کۆمەڵایەتیدا بووە کە یاسا و سیستەمی پەروەردەیی بە سروشتێکی ئایینی تایبەتەوە سەپاندووە و شوێنە پەرستراوەکانی جگە لە سوننەی تێکداوە، ئەمەش خوێنبەربوونی کۆچی کەمینەکانی خێراتر کردووە، لەبەرامبەردا ئیدلب بوو بە ناوەندێکی کێشکردنی جەمسەرگیری سیاسی بۆ یەکلاکردنەوەی دیمۆگرافیای چڕ و پڕی پێکهاتەی سوننە و شەڕڤانانی دەسەڵات و خێزانەکانیان، بەجۆرێک کە جۆلانت بە شێوازە بێزیانەکەیەوە هەمان نەخشەی کۆمەڵایەتی کە لەلایەن ڕژێمی کۆچکردووەوە بەجێی هێشتووە، بە میراس وەرگرت.
سەبارەت بە پرسی ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانی و گیرەسپی، سەرەڕای ڕێککەوتنێک کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ی ئەمساڵ لە نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتی واژۆ کرابوو کە مەرجی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ و حاڵییان دانابوو، ئەنجامەکانی لەسەر زەوی بێهیواکەر بوون، دانیشتووانی عەفرینی گەڕاوە لەگەڵ ئەو ڕاستیە سەختە بەرەوڕوو بوون کە خێزانی چەتەکان سەر بە داگیرکەری تورکیا ڕەتیانکردەوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، کە دەستیان بەسەردا گرتبوو، هاوکات پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی و گیرەسپی هێشتا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە لەژێر چادری ئاوارەیی دەچنە حەوتەمین ساڵی ئازاری بەردەوامییانەوە.
گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکانی ئەم دواییە لە سووریا ئەوە دەردەخات کە ڕووخانی ڕژێمێک و سەرهەڵدانی ڕژێمێکی دیکە مەرج نییە بەواتای کۆتایی کارەساتەکە بێت، لەوانەیە تەنها ئامرازەکانی بگۆڕێت، ڕێبازەکە لە توندوتیژی سەربازی ئاشکرایەوە گۆڕاوە بۆ فشاری ئابووری و دەستبەسەرداگرتنی سزا، ئەم ئەندازیارییە دیمۆگرافییە بەردەوامە، داهاتووی سووریا دەخاتە بەردەم ڕاستیەکی تاڵ کە هەڕەشەی سڕینەوەی ناسنامەی مێژوویی و دامەزراندنی نەخشەیەکی کۆمەڵایەتی پارچەپارچەکراو دەکات کە لە داهاتوویەکی نزیکدا نۆژەنکردنەوەی سەخت دەبێت، ئەمەش پرسی گۆڕانی دیمۆگرافی دەکاتە قووڵترین و چارەسەرنەکراوترین برین لە سووریادا.